لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی نوێنەرایەتی داوایكرد پەلە بكرێت لەهەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لەقەزای شەنگال و جەختیش دەكاتەوە كە پێویستە حكومەتی فیدڕاڵی گرنگی زیاتر بەم دۆسیەیە بدات.
حسێن نەرمۆ، ئەندامی لیژنەكە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی شوبات، لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKmedia رایگەیاند: 81 گۆڕی بەكۆمەڵ لەسنووری ئیدارەی قەزای شەنگالدا هەیە، بەڵام تاوەكو ئێستا تەنها 20 گۆڕیان هەڵدراونەتەوە، جەختیشی كردەوە كە ژمارەیەك گۆڕی بەكۆمەڵ هەیە كە تاوەكو ئێستا هەڵنەدراونەتەوە، بۆ نموونە، لەگوندی حەردانی سەر بەناحیەی سنونێ 6 گۆڕی بەكۆمەڵ هەیەو شوورای بەدەوردا گیراوەو تا ئێستا هەڵنەدرانەوتەوە، بۆیە پێویستە حكومەت و بەتایبەت ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران گرنگی جددی بەم پرسە بدات و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە گۆڕە بەكۆمەڵەكان پەلە بكەن لەهەڵدانەوەی ئەم گۆڕانە.
پەرلەمانتار حسێن نەرمۆ راشیگەیاند: جارێكی تر جەختدەكەینەوە كە پێویستە حكومەت پەلەبكات لەهەڵدانەوەی ئەم گۆڕە بەكۆمەڵانە، و ناساندنیان بەخانەوادەكانیان و ناشتنیان بەگوێرەی دابونەریتی كوردانی ئێزیدی.
PUKmedia فائق ئێزیدی
سلێمانی.. فلیمی 09 نمایش دهكرێت
لەهەرێم كوتان بەڤاكسینی كۆرۆنا دەستيپێكرد
33 ساڵ بە سەر یەكەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفالدا تێدەپەڕێت
ساڵیادی شههیدی میحراب له سلێمانی
هاوسهرۆكانی یهكێتی: بهرژهوهندی كهسی و ململانێ سیاسییهكان وهلابنرێن
عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەسەر مەزاری مام
عەمار حەکیم چی بۆ سەرۆک مام جەلال نووسی؟
کوردێک ئامێرێکی تێکەڵەی ڤایۆلین و کەمانچەی کوردی بەرهەمدەهێنێت
وڵات و كۆمەڵگا چۆن پێش دەكەون ؟
تابلۆی قوربانیانی کورد پێشکەشی پاپا بکەن
دڵهڕاوكێی خوێندكار
د.سۆران: دژی هەموو دەستوەردانێكی حزبین لە كاروبارەكانی دادگا
فراکسیۆنی یەکێتی:ئەزمونی هەرێم دەستکەوتی راپەرینەو نابێت لەکەداربکرێت
مەكتەبی سیاسی یەکێتی بۆ یادی راپەرینی گەلەکەمان بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكهوت زهكی ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی لهچاوپێكهوتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
شەقامی عیراق و عەرەبی و جیهان چاودێری ئەو سەردانە مێژووییەی پاپا فرەنسیس دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو 5ی ئازاری 2021 سەردانی عیراق بكات، لەو كاتەوەی سەرۆكایەتی كەنیسەی كاسۆلیك دەك...