ماوەیەكە بەڕەواو ناڕەوا هێرشێكی نامەنتیق دەكرێتە سەر جەنابی د.فوئاد مەعسوم ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەركردەی رۆژانی خەباتی شاروشاخ و ماندوبونی بەڕێزیان، بەهۆی لێدوانی خاتوو شیرین فوئاد مەعسومی كچی بەڕێزیانەوە .
بەهەموولایەكی رادەگەیەنین كە جەنابی د.فوئاد مەعسوم نەك هەر لەگەڵ ئەو جۆرە لێدوان و قسانە نیەو دورە لە بۆچون و ڕاو كەسایەتی جەنابیان، زۆربەی كاتیش دژو نا هاوڕابوە لەگەڵ ئەو جۆرە بۆچونانە كە بەداخەوە بەشێك لە راگەیاندنەكانیش بەمەبەست و بۆ ناشیرینكردنی خەباتی پاك و نەزیهی جەنابی د.فوئاد تەرویجی ئەومەسەلانە دەكەن.
لێرەوە بۆ چەندەمین جاریش بەهەموو لایەكی رادەگەیەنینەوە كە شیرین خانی كچی بەڕێز د.فوئاد مەعسوم هەرگیز هیچ پۆستێكی لە ماوەی سەرۆكایەتی كۆمارو نەپێشترو نەدواتر لە هیچ جومگەیەكی نزیكی باوكیەوە نەبوەو ئەو قسانە هەموی دورن لەراستیەوە كە گوایە لەسەرۆكایەتی كۆمار پۆستی هەبوە، وە شیرین خانیش وەك هەركەسێكی تر ئازادە هەڵگری چ بیروباوەڕێك و چ ئایدیایەكەو ئەوەش لەهەموو دنیا شتێكی ئاسایی و یاساییە، وەجەنابی دكتۆر فوئاد چەندین جاریش ئەوەی دوپاتكردۆتەوە كە كچەكەی بەڕێزیان لەتەمەنێكی گەورەدایەو خاوەنی ماڵ و هاوسەری خۆیەتی و لەوڵاتێكی تر دەژیت و جەنابیان زۆر هەوڵیشیداوە كە بۆچون و روئیایەكانی واقعی بن و واز لەو جۆرە لێدوانانە بهێنێت كە بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ دونیابینی بەڕێزیان یەك ناگرێتەوە ، بەڵام ئەو خاتونە لەتەمەنێكدا نیە كە ئاراستە بكرێت و خۆی ئازادە لە چ حزبێكدا كاردەكات و چی دەڵێت.
هیوادارین خەبات و ماندوبونی جەنابی د.فوئاد نەكرێتە دەستەچیلەی گڕبەردانی ناحەزانەی هیچ كەس و لایەنێك هەتا نزیكترین كەسیش بن لەبەڕێزیانەوە ، ئەم رونكردنەوەیەمان بەپێویستزانی بۆ بەرچاو روونی هەموولایەك .
نوسینگەی د.فوئاد مەعسوم
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆك كۆماری پێشوی عیراق
21ی شوباتی 2021
PUKmedia
پاپای ڤاتیكان گهیشته ههرێمی كوردستان
به ئامادهبوونی پاپا له كهنیسهی ماریوسف له بهغدا نوێژی قهداسه ئهنجامدرا
سیستانی چاوی به پاپا كهوت
لەکۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لەپاپا دەکرێت
لەمڕۆژەدا هاووڵاتیانی بازیان دیكتاتۆریان لەناوبرد
ئامادهبوونی بهرێزان ھاوسهرۆك كاك شێخ لاھورو كاك قوباد له مهراسیمی ھاتنی پاپای ڤاتیكان له كۆشكی كۆماری له بهغدا
سلێمانی.. فلیمی 09 نمایش دهكرێت
لەهەرێم كوتان بەڤاكسینی كۆرۆنا دەستيپێكرد
ستران عهبدوڵڵا: ههموو كهس له سیاسهتی یهكێتی تێناگات
سهوزه فرۆشم، سهرم بهرزه
گهورهتیرۆرست نهسر حهریری له ههولێر چی دهكات؟
نەسروڵڵا سورچی: بەیاسا رێگری لە پێشێلكردنی مافەكانی ژنان بكرێت
وێنە.. یادی سی ساڵەی راپەڕینی دوكان دەكرێتەوە
فراكسیۆنی سەوز: پارێزەری مافە بەدیهاتووەكانی ژنان دەبین
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكهوت زهكی ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی لهچاوپێكهوتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
شەقامی عیراق و عەرەبی و جیهان چاودێری ئەو سەردانە مێژووییەی پاپا فرەنسیس دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو 5ی ئازاری 2021 سەردانی عیراق بكات، لەو كاتەوەی سەرۆكایەتی كەنیسەی كاسۆلیك دەك...