حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق جەختیكردەوە لەنەبوونی هیچ بەرژەوەندییەك لەگەڵ بەعسییەكان و خوێنڕێژانی گەلەكەمان، داواشی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەری كرد لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوودا یاساكانی ریشەكێشكردنی بەعس بەسەر پاڵێوراواندا جێبەجێ بكرێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، كە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی شوبات بڵاوكراوەتەوەو PUKmedia بەدواداچوونی بۆ كردووە، كەعبی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی گرنگی كرد لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی دەستەی ریشەكێشكردنی بەعس(لێپرسینەوەو دادپەروەری) و بەڕێوەبەری فەرمانگەی كاروباری پارتەكان لەكۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامانی لیژنەكانی پەرلەمانی عیراق (شەهیدان وزیندانیانی سیاسی، یاسایی، مافەكانی مرۆڤ، عەشیرەتەكان ولێپرسینەوەو پێكهاتنەوە)، بۆ كاراكردنەوەی یاسای قەدەغەكردنی حزبی بەعس و چالاكردنەوەی رێكارەكان و ئەركەكانی دامەزراوە پەیوەندیدارەكان.
كەعبی جەختیشی كردەوە، كۆبوونەوەكە لەكۆتاییدا، بڕیاری لەسەر كۆمەڵێك راسپاردە دا، لەوانە، هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو هەڵاوێردانەی كە بە بەعسییەكان درابوون لەناو وەزارەتەكان و لایەنە رەسمییەكان و یەكێتی و سەندیكاكاندا، تاوەكو دەگاتە پچووكترین كارمەندی دەوڵەت، وێری ئەوەش، داوا لەلیژنەی دارایی كرا بڕگەیەك لەناو پرۆژەی بودجەی ساڵی 2021دا جێگیر بكات و بەپێی ئەو بڕگەیە مووچەی خانەنشینی سەرجەم دامودەزگا داپڵۆسێنەكان و پیاوانی رژێمی لەناوچووی پێشوو هەڵبوەشێنرێتەوە، دووپاتیشی كردەوە كەپێویستە پرسی گەڕاندنەوەی ئەو پارە بەقاچاخبراوانە كارا بكرێتەوە كە هی بەرپرسان و پیاوانی رژێمی پێشووی لەناوچوو بوون و براونەتەوە دەرەوەی وڵات.
بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، كەعبی سەرجەم وەزارەت و پارێزگاو دەستەو لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەنووسراوی رەسمی ئاگادار كردوەتەوە كە لەماوەی 14 رۆژدا لیستی ئەو ناوانەیان بۆ بنێرن كە یاسای ریشەكێشكردنی بەعس دەیانگرێتەوەو هۆشداریشی داوە كە نابێت كەمتەرخی لەجێبەجێكردنی بڕگەكانی یاسای قەدەغەكردن و بەتاوان ناساندنی بەعس و سەرجەم یاساكانی دادپەروەری سەردەمی راگوزەردا بكرێت.
جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان وتیشی: بەمزووانە پەرلەمان لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەئامادەبوونی داوكاری گشتی كۆدەبێتەوەو لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانەدا دەكرێت كە سەرپێچی لەبەندەكانی یاسای قەدەغەكردنی حزبی بەعس دەكەن، داواشی لەسەرجەم دامودەزگاكانی راگەیاندن كرد پابەند بن بە دەقی ئەو یاسایانە كەرێگری دەكات لە پیاهەڵدان و گەورەكردنی بەعس، وێرای ئەوە پێویستە هەڵمەتێك یاخود كۆنگرەیەك بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی راگەیاندن ئەنجام بدرێت بۆ ناساندنی تاوانە وەحشیەگەرانەكانی بەعس دەرهەق بەگەلانی عیراق.
PUKmedia نووسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان
سلێمانی.. فلیمی 09 نمایش دهكرێت
لەهەرێم كوتان بەڤاكسینی كۆرۆنا دەستيپێكرد
33 ساڵ بە سەر یەكەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفالدا تێدەپەڕێت
ساڵیادی شههیدی میحراب له سلێمانی
هاوسهرۆكانی یهكێتی: بهرژهوهندی كهسی و ململانێ سیاسییهكان وهلابنرێن
عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەسەر مەزاری مام
عەمار حەکیم چی بۆ سەرۆک مام جەلال نووسی؟
کوردێک ئامێرێکی تێکەڵەی ڤایۆلین و کەمانچەی کوردی بەرهەمدەهێنێت
وڵات و كۆمەڵگا چۆن پێش دەكەون ؟
تابلۆی قوربانیانی کورد پێشکەشی پاپا بکەن
دڵهڕاوكێی خوێندكار
د.سۆران: دژی هەموو دەستوەردانێكی حزبین لە كاروبارەكانی دادگا
فراکسیۆنی یەکێتی:ئەزمونی هەرێم دەستکەوتی راپەرینەو نابێت لەکەداربکرێت
مەكتەبی سیاسی یەکێتی بۆ یادی راپەرینی گەلەکەمان بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكهوت زهكی ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی لهچاوپێكهوتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
شەقامی عیراق و عەرەبی و جیهان چاودێری ئەو سەردانە مێژووییەی پاپا فرەنسیس دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو 5ی ئازاری 2021 سەردانی عیراق بكات، لەو كاتەوەی سەرۆكایەتی كەنیسەی كاسۆلیك دەك...