riklam

زیقار .. خۆپیشاندەرێك كوژرا

عیراق 07:21 PM - 2021-02-22
.

.

لەدرێژەی خۆپیشاندانەكانی شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار، ئەمڕۆ خۆپیشاندەرێك كوژراو ژمارەیەكی تریش برینداربوون.

بەپێی ئەو ئامارەی میدیا عیراقیەكان بڵاویانكردوەتەوە:" ئەمڕۆ دوو شەممە جارێكی تر خۆپیشاندان لە شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار دەستی پێكردوەتەوە".

ئاماژە بەوەشدراوە:" تاكو ئێستاو بەپێی زانیاریەكان خۆپیشاندەرێك كوژراوەو چواری تریش برینداربوون، هاوكات 12 كارمەندی هێزە ئەمنیەكانیش برینداربوون".

خۆپیشاندانەكانی شاری ناسریەی پارێزگای زیقار ماوەیەكی زۆرە دژ بەگەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری و رفاندن و كوشتنی چالاكوانان بەردەوامی هەیە.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket