riklam

لێکۆڵینەوە لە هۆکاری خۆکوشتن لە کەمپەکان دەکرێت

عیراق 06:10 PM - 2021-02-22
.

.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق لەسەر بنەمای ئەو راپۆرتانەی لەبارەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە کەمپەکان رودەدەن لێکۆڵینەوە دەکات و دەیەوێت هۆکاری راستەقینەکانی بدۆزێتەوە.

ئیڤان فائق، وەزیری كۆچ وكۆچبەرانی عیراق رێنماییدا بەئامادەكردنی توێژینەوەیەك لەبارەی هۆكاری حاڵەتەكانی خۆكوشتن كە لەناو هەندێك لەكەمپی ئاوارەكاندا روودەدەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ لیژنەی لێكۆڵینەوە لەهۆكاری حاڵەتەكانی خۆكوشتن لەعیراق بەسەرۆكایەتی وەزیری كۆچ و كۆچبەران دووەم كۆبوونەوەی خۆی لەبارەگای وەزارەت لەبەغدای پایتەخت ئەنجامدا، بەئامادەبوونی كەریم نوری، بریكاری وەزارەت و ئەندامانی لیژنەكە.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی كۆچبەران كەوێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا ئیڤان فائق ستایشی هەوڵی بەرچاوی لیژنەكەی كرد كە بەمدواییانە لەمیانی سەردانی كامپی ئاوارەكاندا خستوویانەگەڕو ژمارەیەك راپۆرتیان لەبارەی حاڵەتەكانی خۆكوشتن ئامادەكردووە كەلەهەندێك لەكەمپەكاندا روویانداوەو پێویستی هەڵوەستەكردن لەسەر  هۆكارە راستەقینەكانی سەرهەڵدانی ئەو دیاردەیە.

ئیڤان ئاماژشیداوە بەو هۆكارانەی كە پاڵنەرن بۆ روودانی حاڵەتەكانی خۆكوشتن و دیارترینیشیان خۆی لە فشاری دەروونی و خێزانیدا دەبینێتەوە. 

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا، وەزیری كۆچ و كۆچبەران رێنماییدا لەبارەی ئامادەكردنی توێژینەوەیەكی تەواوو هەمەلایەنە لەسەر ئەو پرسە بەهاوكاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و ئاشكراكردنی هۆكارە راستەقینەكانی ئەو دیاردەیە و پێشكەشكردنی چارەسەری بەپەلەو پێویست بۆ ئەو دیاردەیە.

داواشی لەو رێكخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییانە كرد كەلە بواری تەندروستیدا دەكەن، بەرنامەكانیان چڕبكەنەوەو ژنان و قوربانیانی توندوتیژی لەڕووی دەروونییەوە رابهێنرێن، بەتایبەتی بۆ ئەو كارمەندانەی لەناو كەمپی ئاوارەكاندا كار دەكەن، هاوكات داواشیكرد پەلە بكرێت لەتەواوكردنی رێكارەكانی سەنتەرەكانی راهێنان لەقەزای شەنگال و كۆتایهێنان بەپرسی خێزانە ئاوارەكان و دابینكردنی هەموو پێداویستییەكانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە.

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی كۆچ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket