لیژنەی باڵای روبەڕووبونەوەی چەند بڕیارێكی نوێی دەركردو بڕیاریدا پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت و هاتووچۆش لەنێوان پارێزگاكانی هەرێم و عیراق تەنها رێگە بەوەفدی حكومی و دبلۆماسی بدرێت، هەر كەسێكیش ماسك بەكارنەهێنێت سزا بدرێت.
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم دوای كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لیژنەی باڵای روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لەهەرێم بڕیاریدا پرۆسەی خوێندن لەناوەندەكانی پەروەردەو زانكۆكان بەردەوام بێت.
وتیشی: بۆ یادەكانی مانگی ئادار هیچ گردبوونەوەو چالاكییەكی جەماوەری رێگەی پێ‌نادرێت و لیژنەی ئۆپراسیۆنی پارێزگاكان راسپێرداون بۆ جێبەجێكردنی و دەبێت لە‌بازگە‌كانی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكانی هەرێم و عیراق تەنها رێگە بەهاتووچۆی وەفدی حكومی و دبلۆماسی بدرێت و هاتووچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێم و ناوچەكانی تری عیراق رادەگیرێت.
باسی لەوەشكرد كە لەمەودوا وەك پێشتر بەستنی ماسك جێبەجێ دەكرێت و دەسەڵاتیش دراوەتە لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنی پارێزگاكان كە رێكاری توند بگرنەبەرو هەركەسێك ماسك نەبەستێت سزا بدرێت.
لەبارەی سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغداش ئەوەی خستەڕوو: ئەمڕۆ یان سبەینێ وەفدەكە دەگەڕێتەوە بۆ بەغداو ئەو رێككەوتنەی پێشتر كراوە لەگەڵ بەغدا ئەوە جێبەجێ دەكرێت.
PUKmedia تایبەت
سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە
خانه‌قین.. په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا
كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا
رۆژی كه‌وتنی بته‌كه
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت
سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت
16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار
له نێوان خراپ و خراپتر!
ڕه‌هه‌نده یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
یادێكی شكۆمه‌ندانه بۆ ئه‌نفال
مەڵبەندی حەمرین: خەمی ئەنفال بەخەمی خۆمان دەزانین
بافڵ تاڵەبانی: پاڵپشتی كەسوكاری ئەنفال و شەهیدانم
لاهور شێخ جەنگی: عیراق قەرەبووی كەسوكاری ئەنفالكراوان بكاتەوە
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له فینلاند سه‌ردانی...
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سه‌رچاوه دهگرنهونه&...
تاوانی ئه‌نفال یه‌كێكه له تاوانه كۆمه‌ڵكوژییه‌كان كه به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ئه‌نجام درا له ساڵی ١٩٨٨ ، كه‌ب...