riklam

پەرلەمانتارێک:گەشبینین بە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا

عیراق 04:48 PM - 2021-02-22
.

.

دیلان غەفور، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێی وایە كە رەنگە ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو كۆببێتەوە، ئاماژەشیدا كە دانوستاندنەكانی نێوان بەغداو هەولێر لەكەشێكی ئەرێنیدا بەڕێوەدەچن.

دیلان غەفور، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لەپەرلەمانی عیراق بۆ PUKmedia ی روونكردەوە، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوەو پرۆژەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی 2021 لەپێشینەی بەرنامەی كاری دانیشتنەكان دەبێت.

واش بڕیارە ئەمڕۆ وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی تەواوكاری دانوستانەكانی نێوان بەغداو هەولێر بەرەو بەغدا بەڕێبكەون كە ماوەی ساڵێك دەبێت دەستیپێكردووەو پەیوەستە بەشایستە داراییەكانی هەرێم لەناو بودجەی فیدڕاڵی كە زۆربەی بڕگەكانی لەلایەن لیژنەی داراییەوە تاوتوێ كراون و كۆتاییان پێهێنراوە.

لەبارەی سەردانی وەفدەكە، پەرلەمانتار دیلان غەفور رایگەیاند: كۆبوونەوەكان لەكەشێكی ئەرێنیدا بەڕێوەئەچن، گەشبینیشە لەچەند رۆژی رابردوودا هەردوولا بگەنە رێككەوتن، پێشبینیش دەكات پرۆژەی پاسای بودجەی فیدڕاڵی 2021 بخرێتە نێو بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.

دیلان راشیگەیاند: ئەو دوو مادەیەی پەیوەستن بەشایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان وەك خۆی لەناو پرۆژە یاساكەدا دەهێڵرێتەوەو گەشبینیشە بەسەركەوتنی دانوستانەكان.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket