riklam

دهۆک.. ئێزدییەک خۆی خنکاند

کوردستان 04:07 PM - 2021-02-22
.

.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی شوباتی 2021، ئاوارەیەکی ئێزدی خەڵکی شنگال لە کەمپی کەبەرتوو لە سنووری پارێزگای دهۆک خۆی خنکانو هۆکاری خۆ خنکاندنەکەشی دیار نییە.

باسم قولۆ برازاکەی ئەو کەسەی کە خۆی خنکاندەوە بە PUKmedia ڕاگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناو چادرەکەی خۆیدا مامی من خۆی خنکاندەوە و ئێمە گەیاندمانە بنکەی تەندروستی کەمپەکە بەڵام لەوێ گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە دەست PUKmeda گەیشتوە، ئەو کەسەی کە خۆی خنکاندەوە ناوی (مراد عەتۆ نەعمۆ) یە و تەمەنی 36 ساڵە و خەڵکی گوندی سۆلاغە لە باشووری چیایی شنگال و نزیکەی حەوت ساڵە لە کەمپی کەبەرتوو لە سنووری پارێزگای دهۆک نیشتەجێ بوو.

بەمەش لە دەستپێکی ئەم ساڵدا 5 کەس خۆیان لە کەمپەکانی سنووری پارێزگای دهۆک خنکاندوەو تا ئێستاش هۆکاری هیچکام لەو روداوانە دیار نییە و پۆلیسی پارێزگای دهۆکیش هیچ ڕوونکردنەوە لەسەر نەداوە.

PUKmedia - لەیس حسێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket