riklam

زانیاری نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی چەند فەرمانگەیەك بەبێ لێبڕین

کوردستان 03:52 PM - 2021-02-22
.

.

فەرمانگە فیدراڵییەكانی حكومەتی عیراق لەهەرێم مووچەی مانگی یەكیان بەبێ لێبڕین وەرگرت و بەڕێوەبەری پاسۆرتی سلێمانیش دەڵێت: بەغدا ماوەی 5ی مانگە تەواوكەری مووچەی بۆ نەناردون كە بڕەكەی بۆ هەر مانگێك ملیارێك و 863 ملیۆن دینارە. 

عەمید سالار عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە PUKmediaی راگەیاند:ئەمڕۆ 22ی 2ی 2021   فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدراڵییەكانی عیراق كە لە (كارتی نیشتمانی، پاسپۆرت، نشینگە ، كارتی زانیاری و كارمەندانی فڕۆكەخانەو خاڵە سنوورییەكان) پێكهاتون و لەهەرێم كاردەكەن و ژمارەیان 5 هەزار و 200 فەرمانبەرە مووچەی مانگی 1ی 2021یان بەبێ لێبڕین وەرگرت.

وتیشی: هەرێم 80%ی موچەی ئەو فەرمانبەرانە دابین دەكات و حكومەتی عیراقیش 20% بدات كە  بڕەكەی بۆ مانگێك ملیارێك و 863 ملیۆن دینارە،بەڵام ماوەی 5 مانگە رەوانەی نەكردوە.

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی دەشڵێت: چاوەڕوانین بۆ مانگەكانی داهاتوو كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدراڵییەكانی عیراق لەهەرێم چارەسەر بكرێت و هەوڵەكانیش بەردەوامە بۆ ئەوەی چیتر مووچەیان دوانەكەوێت و بەبێ لێبڕین مووچە وەربگرن.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket