riklam

وەزیری ناوخۆ:ئەنجامدەرانی هێرشە موشەكییەكە بەبازگەكاندا هاتونەتە هەولێر

کوردستان 03:20 PM - 2021-02-22
.

.

وەزیری ناوخۆی هەرێم دانبەوەدا دەنێت ئەوانەی هێرشە موشەكییەكەی هەولێریان ئەنجامداوە لەناوچەكانی تری عیراقەوە بەبازگەكاندا چونەتە هەولێرو ئێستا لەدەرەوەی سنوری هەرێمن و چاوەڕێن حكومەتی عیراق دەستگیریان بكات.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم لەبارەی ئەوانەی هێرشە موشەكییەكەی شەوی 15ی 2ی 2021ی سەر شاری هەولێریان ئەنجامدا، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دانی بەوەدانا كە لەبازگەكانەوە خەڵك لەناوچەكانی تری عیراقەوە چونەتە هەولێرو كارەكەیان ئەنجامداوە، رایگەیاند: بەهۆی ئەو كارئاسانییەی لەبازگەكان بۆ ئەوانە دەكرێت كە لەناوچەكانی تری عیراقەوە دێنە هەرێمی كوردستان، هەندێك كەس سودیان لەوە وەرگرتوەو لەناوچەكانی تری عیراقەوە دزەیان كردوەتە هەولێرو  تاوانەكەیان بەرامبەر چەند گەڕەكێكی هەولێرو فڕۆكەخانە ئەنجامداوە.

وتیشی: بۆ لێكۆڵینەوە لەو هێرشە موشەكییە لیژنەیەك دروستكراوە، هەروەها لیژنەیەكی هاوبەشیش لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق پێكهێنراوەو لیژنەكەی بەغدا هاتونەتە هەولێرو لەگەڵ لیژنەكەی خۆمان كاریان كردوەو چاوەڕێی ئەنجامی لیژنەكەین، هەروەها ئەوەی دەكەوێتە سەر حكومەتی عیراق بۆ دەستگیركردنی ئەوانەی رۆشتونەتە دەرەوەی ناوچەكانی هەرێم و لەناوچەكانی ترن لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دەستگیربكرێن.

شەوی 15ی 2ی 2021 هێرشێكی موشەكی كرایە سەر هەولێرەو بەهۆیەوە كوژراوێك و ژمارەیەك برینداری لێكەوتەوەو ئەمڕۆش بریندارێكی تری هێرشەكە لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

رۆژی دوای هێرشە موشەكییەكەش وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە زاری وەزیرەكەیەوە رایگەیاند بوو: زۆر توڕەین لەبەرامبەر ئەو هێرشە موشەكیانەی كرانە سەر هەرێمی كوردستان، كە بەپێی راپۆرتەكان ئاماژە بەگیان لەدەستدانی بەڵێندەرێكی مەدەنی و برینداربوونی ژمارەیەك لەئەندامانی هێزەكانی هاوپەیمانان دەكەن كەلە ناویاندا سەربازێكی ئەمریكی و ژمارەیەك بەڵێندەری ئەمریكی هەن.

PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket