riklam

لیژنەی باڵای روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا بڕیاری نوێ دەدات

کوردستان 03:11 PM - 2021-02-22
.

.

لیژنەی باڵای روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لەهەرێم لەكۆبوونەوەدایە بۆ بڕیاردان لەرێوشوێنی نوێ بۆ روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا، بەتایبەت كە ژمارەیەك توشبووی نەوەی نوێی كۆرۆنا لەهەولێر تۆماركراون.

هەر ئەمڕۆ رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند چاوەڕێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەكەن بۆ دەركردنی بڕیاری نوێ و گرتنبەری رێوشوێنی نوێ، بەتایبەت بازگەكانی هەرێم لەتگەڵ ناوچەكانی تری عیراق.

دوێنێ لەهەولێر 5 توشبووی نەوەی نوێی كۆرۆنا راگەیەنراو ئەمڕۆش 14 توشبوی تری نەوەی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا كە 7یان لەناو هەولێرن و 7یشیان لەدەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە.

PUKmedia تايبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket