riklam

فەرقەکان

02:48 PM - 2021-02-22
.

.

فەرقەکان

١- شیعر و کەلانە؛ کەلانە ئەتوانێ زەلامێک تێر بکات.

 

٢- حیزبەکانی تر و پارتی؛ حیزبەکانی تر بۆیان  هەیە پارتیش بن.

 

٣- کەرێتی و کۆرۆنا: کۆرۆنا ڤاکسینی هەیە.

 

٤- پوور و ئەخلاق: پوور زیاتر جنێوی بۆ ئەچێ.

 

٥- سەرۆک و تەقویم: تەقویم ساڵی جارێ پێویستە بیگۆڕی.

 

٦- ماچ و ئیجتیماع: لە ئیجتیماعدا ئەتوانی بخەویت.

 

٧- ئایفۆن و حیزب: ئایفۆن ساڵ بەساڵ مواسەفاتی باشتر ئەبێ.

 

٨- موقابەلە و ئوتوکردن: ئوتوکردن  بە پێوە خۆشترە.

 

٩- ئومێد و فرسەت: فرسەت خۆی هەڵ ئەکەوێ، ئومێد ئەبێ دروستی بکەیت.

 

١٠- ئەمریکاو  بازاڕی ریکلام: بازاڕی ئەمریکا دۆڵی سیلیکۆن هەڵیئەسوڕێنێ، بازاڕی ریکلام سمتی سیلیکۆن.

 

١١- دراوسێی جاران و ئێستا: درواسێی جاران  ناوی مناڵەکانیت ئەزانی، هی ئێستا پاسوۆردی وایفایەکەیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket