riklam

گرفتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی تاوتوێ دەكرێن

کوردستان 02:00 PM - 2021-02-22
.

.

بە مەبەستی تاتوێ كردنی گرفتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی، هەریەك لە رێزان شێخ دلێر و د. رێبوار كەریم نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی سلێمانی كۆبوونەوە.

ئەمڕۆ 22-2-2021، رێكخراوی كوردستان بۆ ھەمووان گفتوگۆیەكی كراوەی لە نێوان نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی رێزان شێخ دلێر و دكتۆر رێبوار كەریم لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رێكخست و تێیدا باس لە كێشە و گیروگرفتەكانی فڕۆكەخانەكە كرا، دوابەدوای گفتوگۆكەش ئەندازیار تاهر عەبدوڵڵا قادر بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەمەبەستی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چەندین رێنمایی توند و تازە دەرچوون بۆ ئەو گەشتیار و كارمەندانەی هاتوچۆی فڕۆكەخانە دەكەن.

وتیشی: پێویستە هەمووان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بین بۆ ئەوەی بتوانین بە باشترین شێوە روبەڕووی ڤایرۆسەكە ببینەوە.

هاوكات د. رێبوار كەریم ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و نوێنەری پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: پێویستە فڕۆكەخانەی سلێمانی گرنگی زیاتری پێبدرێت چونكە توانا مرۆیی پێویستی هەیە بەڵام، توانای مادی كەمە، ئەمەش بەشێكی دەكەوێتەوە سەر هەرێمی كوردستان كە ئامادە نییە پێداویستییەكان دابینكات. بۆیە ئێمە هەوڵ دەدەین لە رێگای حكومەتی عیراقەوە بە دوو شێوە ئەنجامی بدەین.

وتیشی: یەكەمیان لە رێگەی هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە 148 ی عیراقی كە مافی فرۆكەخانەكانی هەرێم بپارێزێت.

راشیگەیاند: رێگە نادەین مافی فڕۆكەخانەكانی هەرێم بخورێت و سەرجەم داواكارییەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەگەیەنینە بەغدا و چاودێری جێبەجێكردنی داواكارییەكانیش دەكەین.

هەر لەو بارەیەوە رێزان شێخ دلێر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و نوێنەری پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: ئەمجارە بە جدیتر هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەدەین چونكە، كێشەی فڕۆكەخانەكانی هەرێم زۆرن و فەرمانبەرانیان بێ مووچەن.

PUKmedia تایبەت

گرفتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی تاوتوێ دەكرێن...

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket