دوای راپەڕینی بەهاری 1991، هەرێمی كوردستان لە هەموو روێكەوە كرانەوەیەكی باشی بەخۆوە بینی، بەتایبەتی لە بواری ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری و مافەكانی مرۆڤ، دیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دامەزراندنی یەكەم حكومەتی هەرێم دەسپێكی ئەو مۆدێلە تازەیەی ئیدارەدان بوو لە دەڤەرەكە، بەجۆرێك هەرێم بووە نموزەجێكی جوان لە پیادەكردنی ئەو پرەنسیپانەی حكومڕانیە مەدەنی و دیموكراتیەكانی پێوە دەناسرێتەوە، هەر ئەوە بوو وایكرد هەرێم ببێتە بە پەناگە و شوێنی داڵدەدان، بۆ كەساتیە نیشتمانی و نەتەوەییەكانی بەشەكانیتری كوردستان و تەنانەت ئۆپزسیۆنی عێراقیش، لەبەر ئەوەی هەموو جومگەكان گەشانەوە و بەرەو پێشوە چونێكی باشیان بەخۆوە بینی، لەوەوە هەرێمی كوردستان بووە جێ چاوی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان هەروەها ئەو وڵاتانەش كە خۆیان بە خاوەنی بوارەكانی مافی مرۆڤ و چەسپاندنی دیموكراسی و بونیادنانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەزانی، لە راستیدا ئەو شێوازە لە كرانەوە و بەڕێوەبردنی هەرێمەكە نیگەرانیەكی زۆری لەلای ناحەزان و داگیركەرانی كوردستان دروست كردبوو، لەبەرئەوەی، لەلایەك ببووە جێگەی ئیحراجی بۆیان، لەلایەكیتر ببووە پەناگا بۆ ئەوكەسانەی خەباتیان لەپێناو دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ دەكرد كە بێگومان ئەو پرەنسیپانە لە بەرژەوەندی ئەوان و داهاتوی سیستەمەكانیان نەبوو، بۆیە هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوەبوو ئەو پرۆسێسە سیاسیە تازە بابەتە لە دەڤەرەكە بەهەرنرخێك بێت بوەستێت، ئیتر بەهەر رێگایەكەوە بێت، بەندە وای بۆ دەچم لەوەدا بەشێك لە ئامانجەكانی خۆیان پێكا كە خۆی لە بەرپاكردنی شەڕی ناوەخۆ تا دەگاتە لە قاڵبدانی ئازادیەكان و داهێنانی جۆرەها شێواز بۆ سیخناخكردنی كاری رۆژنامەگەری و چالاكیە جۆراوجۆرەكان، جێگەی هەڵوەستەكردنە، ئەو شێوازە لە هەڵسوكەوتكردن هەرگیز خزمەتی هەرێمی كوردستان نەكردووە و ناكات، بەپێچەوانە ئەوەی خزمەت بە دۆزی گەلەكەمان و جوانتر و بەرچاوتر و بەهێزتری دەكات، كرانەوەی زیاتر و چەسپاندنی مافەكانی مرۆڤ و پیادەكردنی زانستیانەی بنەماكانی دیموكراسیەتە، بەوە بەهێز دەبین و بەرگەی ئەو هەموو ئالنگاریانەش دەگرین كە لە دەڤەرەكەدا بە گشتی و بەتایبەتی لە دژی ئێمەدا هەیە، بۆیە بە راشكاوانە دەیڵێم ئازادیەكان بەرتەسك مەكەنەوە و كۆپی هەڵسوكەوتی ئەو رژێمانەش نەكەن كە لە گەلەكانی خۆیان دەترسێن، با رۆژنامەكان رەخنە بگرن هەرچی دەیانەوێت با بینوسن، ئەگەر باشبوو سودی لێوەگرن، ئەگەر پێچەوانەكەی بوو ئەوا بەپێی یاسای رۆژنامەگەری مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن، لێگەڕێن با خەڵك خۆپیشاندانی مەدەنیانە بكەن، خۆ بەخۆپیشاندان حكومەت ناروخێ بەلكو پێیەوە بەهێز دەبن، بەلای كەم دەزانن كەموكوڕیەكان لە كێن و چارەسەرەكان چین، دەرفەت بڕەخسێنن چالاكوانان كاری خۆیان بكەن و دەنگ بەرزكەنەوە، بێگومان بەوە بەرچاوتان رون دەبێت لەوەی ئەم گەلە بەچیەوە نیگەرانن و گازاندەیان لەكێ هەیە و چارەسەرەكانیش چین، وا مەزانن هەر ئێوە و هاو ئاوازەكانتان نیشتمانپەروەر و راستیەكانیان لەلایە، بە پێچەوانە ئەوانەی لەسەر كەموكوڕیەكان دەنگ هەڵدەبڕن و داوای مافەكانی خۆیان دەكەن ئەوانیش نیشتمان پەروەر و دڵسۆزن و بەشێك لە راستیەكانیان لەلایە و دەیانەوێت هایدار بن لەوەی كەموكوڕی هەیە دەبێت چارەسەری بكەن هەروەها خەڵكانێكیش هەیە وەكو كرمی مشەخۆر لەسەر لاشەی ئەم گەلە دەژین پێویستە سزا و رسوا بكرێن، دڵیشتان بەوە خۆش نەبێت كۆمەڵانی خەڵك بێ دەنگ و دەستەو ئەژنۆ بۆتان بوەستن، بەوە دواجار پێتان لەبەرخۆتان دەچێ و توشی بوغرایی دەبن، مۆنتیسكۆش وتویەتی (( دەسەڵات هەمیشە رو لە گەندەڵیە هەر دەسەڵاتیشە رێ لە دەسەڵات دەگرێت).
نووسینی/ عەبدولواحید محەمەد
PUKmedia تایبەت
پاپای ڤاتیكان گهیشته ههرێمی كوردستان
به ئامادهبوونی پاپا له كهنیسهی ماریوسف له بهغدا نوێژی قهداسه ئهنجامدرا
سیستانی چاوی به پاپا كهوت
لەکۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لەپاپا دەکرێت
لەمڕۆژەدا هاووڵاتیانی بازیان دیكتاتۆریان لەناوبرد
ئامادهبوونی بهرێزان ھاوسهرۆك كاك شێخ لاھورو كاك قوباد له مهراسیمی ھاتنی پاپای ڤاتیكان له كۆشكی كۆماری له بهغدا
سلێمانی.. فلیمی 09 نمایش دهكرێت
لەهەرێم كوتان بەڤاكسینی كۆرۆنا دەستيپێكرد
ستران عهبدوڵڵا: ههموو كهس له سیاسهتی یهكێتی تێناگات
سهوزه فرۆشم، سهرم بهرزه
گهورهتیرۆرست نهسر حهریری له ههولێر چی دهكات؟
یەكێتی: وەك هەمیشە پشتیوانی خەباتی ژنان دەبین
خاتوو شاناز تاجهگوڵینهی لهسهر مهزاری ئهندازیاری راپهرِین دادهنێت
وێنه.. ساڵۆنی كوردستانی نوێ دهكرێتهوه
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكهوت زهكی ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی لهچاوپێكهوتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
شەقامی عیراق و عەرەبی و جیهان چاودێری ئەو سەردانە مێژووییەی پاپا فرەنسیس دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو 5ی ئازاری 2021 سەردانی عیراق بكات، لەو كاتەوەی سەرۆكایەتی كەنیسەی كاسۆلیك دەك...