چاوپێكه‌وتنه دوورودرێژه‌كه‌ی ره‌غدی كچی سه‌دام حسێن له سه‌ته‌لایتی (عه‌ره‌بیه) زۆر پرسیاری وروژاند. ناوه‌ڕۆكی قسه‌كانی ره‌غد له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا شتێكی تازه‌ی تێدا نه‌بوو، گێڕانه‌وه مێژووییه‌كانیشی رۆتینی و ئاسایی بوون، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه له كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌ی سعودی و له ئیمارات ساز كراوه، ده‌رگا بۆ زۆر پرسیار كرایه‌وه و گومان له ئامانجی چاوپێكه‌وتنه‌كه هاته ئاراوه. ئه‌گه‌رچی سعودیه په‌یوه‌ندییه‌كی گرژی له‌گه‌ڵ رژێمی سه‌دام حسێندا هه‌بوو، به‌ڵام له ترسی زیادبوونی هه‌ژمونی شیعه و ئێران له عیراق، دژی هه‌وڵی ئه‌مریكا بۆ روخاندنی رژێمی سه‌دام حسێن وه‌ستایه‌وه، به‌شداری له هێرشه‌كه‌دا نه‌كرد و رێی به ئه‌مریكا نه‌دا خاك و بنكه‌كانی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به‌كاربێنێ. هه‌ر به هۆی ئه‌مه‌شه‌وه، واشنتن بنكه سوپاییه‌كانی له سعودیه داخست و هێزه‌كانی بۆ بنكه‌ی عدێد له قه‌ته‌ر گواسته‌وه. تا ئێستاش، سعودیه هه‌ر له دۆخی عیراق نیگه‌رانه و به‌و ئومێده‌یه رژێمێكی گونجاوتر له عیراق بێته سه‌ر كار كه كه‌متر له ژێر هه‌ژموونی ئێران و شیعه‌دا بێ و زۆرتر به پیر دۆستایه‌تی كه‌نداوه‌وه بچێ.ئاسان نییه به شێوه‌یه‌كی ره‌ها بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدرێ كه سعودیه گره‌و له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبی به‌عس ده‌كات، چونكه خودی حزبی به‌عس له زۆر رووه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ها سعودییه‌كان ناگونجێ، به تایبه‌تی له رووی سكولاربون و ناسیۆنالیستبونی حزبی به‌عسه‌وه. به‌ڵام له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای ناوچه‌كه‌دا لانی كه‌م دوو فاكته‌ر هه‌ن، ده‌شێ وا له سعودیه و پێڕه‌كه‌ی بكه‌ن نه‌رمی به‌رامبه‌ر به حزبی به‌عس بنوێنێ و هه‌وڵی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی تر بده‌ن.به دڵنیاییه‌وه، فاكته‌ری یه‌كه‌م دابڕاو نییه له نیگه‌رانی سعودیه له ئێران و هه‌ژموونی له عیراق و سوریا و لوبنان. سعودییه‌كان پشتیوانی له‌و تیۆرییه ده‌كه‌ن كه حزبی به‌عس تاكه لایه‌نه كه لێی راده‌بینرێ بتوانێ سنوورێك بۆ هه‌ژموونی ئێران دابنێ، به تایبه‌تی كه ئه‌زموونی هه‌شت ساڵه‌ی جه‌نگی عیراق-ئێران نیشانیداوه كه عیراق، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حزبی به‌عس، به پشتیوانی سعودیه و پێڕه‌كه‌ی، سه‌ركه‌وتوو بوو له پاراستنی خۆی و رژێمه‌كانی كه‌نداو.فاكته‌ری دووه‌م په‌یوه‌ندی به نیگه‌رانیی سعودیه‌وه هه‌یه له ره‌هه‌نده تازه‌كانی سیاسه‌تی ئه‌مریكا له سه‌رده‌می سه‌رۆك جۆ بایدن. هه‌موو ئاماژه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌مریكا و سعودیه به قۆناغێكی دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێ و سه‌ركردایه‌تی سعودیه زۆر له ئاراسته‌كانی سیاسه‌تی بایدن نیگه‌رانه. دژوار نیه تێبینی ئه‌وه بكه‌ین كه سیاسه‌تی بایدن له زۆربه‌ی پرسه‌كاندا له‌گه‌ڵ تێڕوانینی سعودییه‌كان ناگونجێ.له‌لایه‌ك، بایدن به شێوه‌یه‌كی نه‌رم مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی یه‌مه‌ن ده‌كا و پێی باشه حووسیه‌كان له لیستی تیرۆریستان ده‌ربێنێ و رێگه چاره‌یه‌كی سیاسی بۆ قه‌یرانه‌كه بدۆزێته‌وه. له لایه‌كی تره‌وه، بایدن به نیازه ده‌ست بۆ فایلی كوشتنی خاشوقچی ببا‌و ده‌قی راپۆرتی هه‌واڵگری ئه‌مریكا بڵاوبكاته‌وه كه ئه‌مه‌ش، ئه‌گه‌ر روویدا، پشتی بن سه‌لمان ده‌شكێنێ و سعودیه له هه‌موو جیهان ریسوا ده‌كا.فاكته‌ری سێیه‌م په‌یوه‌ندی به رێكه‌وتنی ئه‌تۆمیی نێوان ئێران و هه‌ر یه‌ك له به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیاوه هه‌یه و پێده‌چێ ئه‌مریكا به نیاز بێ بڕیاری كشانه‌وه‌ی له رێكه‌وتنه‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ ئێران. دیاره پابه‌ندبوونی ئێران به رێكه‌وتنه‌كه به بێ نرخ نابێ و له به‌رامبه‌ردا سزاكانی له‌سه‌ر لاده‌برێن، به تایبه‌تی كه واشنتۆن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی له‌وه ئاگادار كردۆته‌وه كه دژی درێژنه‌كردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران نابێ.له‌م سۆنگه‌یه‌وه، سعودییه‌كان هانا بۆ كارتی حزبی به‌عس ده‌به‌ن و ئه‌و كارته به رووی ئێران و ئه‌مریكادا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌م كارته به‌م واتایه نایه‌ت كه سعودییه‌كان پشتیوانی له هاتنه‌وه سه‌ر كاری حزبی به‌عس ده‌كه‌ن، به كرده‌وه‌ش هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیشانی نادات كه سعودیه به‌ڕاست خوازیاره حزبی به‌عس بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له‌م یارییه‌دا لانی كه‌م سعودیه كارتێكی چنگ ده‌كه‌وێ یاریی پێ بكا له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مریكا. ئه‌وه‌ی كه سعودیه له‌م یارییه‌دا چه‌ند سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ، مه‌سه‌له‌یه‌كه ده‌وه‌ستێته سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌كان.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد
PUKmedia کوردستانی نوێ
پاپای ڤاتیكان گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان
به ئاماده‌بوونی پاپا له كه‌نیسه‌ی ماریوسف له به‌غدا نوێژی قه‌داسه ئه‌نجامدرا
سیستانی چاوی به پاپا كه‌وت
لەکۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لەپاپا دەکرێت
لەمڕۆژەدا هاووڵاتیانی بازیان دیكتاتۆریان لەناوبرد
ئاماده‌بوونی به‌رێزان ھاوسه‌رۆك كاك شێخ لاھورو كاك قوباد له مه‌راسیمی ھاتنی پاپای ڤاتیكان له كۆشكی كۆماری له به‌غدا
سلێمانی.. فلیمی 09 نمایش ده‌كرێت
لەهەرێم كوتان بەڤاكسینی كۆرۆنا دەستيپێكرد
ستران عه‌بدوڵڵا: هه‌موو كه‌س له سیاسه‌تی یه‌كێتی تێناگات
سه‌وزه فرۆشم، سه‌رم به‌رزه
گهورهتیرۆرست نه‌سر حه‌ریری له هه‌ولێر چی ده‌كات؟
له‌یادی ٨ی مارسدا خه‌ڵاتی ژنانی مه‌كته‌ب ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كان كرا
نەسروڵڵا سورچی: بەیاسا رێگری لە پێشێلكردنی مافەكانی ژنان بكرێت
وێنە.. یادی سی ساڵەی راپەڕینی دوكان دەكرێتەوە
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
شەقامی عیراق و عەرەبی و جیهان چاودێری ئەو سەردانە مێژووییەی پاپا فرەنسیس دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو 5ی ئازاری 2021 سەردانی عیراق بكات، لەو كاتەوەی سەرۆكایەتی كەنیسەی كاسۆلیك دەك...