riklam

دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پێكهێنرا

کوردستان 12:30 PM - 2021-02-22
.

.

دەستەی دەستپاكی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەسەر داواكاریمان  ئەنجوومەنی دادوەری بڕیاریاندا بە پێكهێنانی دادگایەكی تاوان بۆ دادگاییكردنی سەرجەم تۆمەتبارانی تاوانەكانی گەندەڵی بەناوی (دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی).

دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەسەر داوای دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان و بە نووسراوی ژمارە (1/135) لە 2020/12/1، ئەنجوومەنی دادوەری، بە فەرمانی ژمارە 1/1/117 لە2021/2/18، بڕیاریاندا بە پێكهێنانی دادگایەكی تاوان بۆ دادگاییكردنی سەرجەم تۆمەتبارانی تاوانەكانی گەندەڵی بەناوی (دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی) لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و تایبەتمەند دەبێت بە بینینی كەیسەكانی گەندەڵی.

راشیگەیاند: ئێمە لە دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان، دەستخۆشی لە ئەنجوومەنی دادوەری دەكەین و پێمان وایە ئەو هەنگاوە كاریگەرییەكی زۆر باشی دەبێت لەسەر بەرەوپێشبردن و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و خێراكردنی یەكلا كردنەوەی كەیسەكان لە دادگا.

PUKmedia راگەیاندنی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket