riklam

پڕۆژەكانی سلێمانی 42% ی سەرمایەی وەبەرهێنانی هەرێم پێكدەهێنن

کوردستان 11:47 AM - 2021-02-22
.

.

دەستەی وەبەرهێنەرانی پارێزگای سلێمانی ئاماری دەستەكەیانی لەكابینەی نۆی حكومەتی هەرێم بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكەش، مۆڵەتیان بە 34 پرۆژە داوە كە رێژەی 42% ی سەرمایەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنێت.

بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوە و زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگای سلێمانی ئاماری دەستەكەیانی لەكابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكەش، لەماوەی دەستبەكاربوونی ئەوكابینەیەدا 382 داواكاری پرۆژە پێشكەش بە دەستەكەیان كراوە و 34 پرۆژەیان بەسەرمایەی 1 ملیار و 47 ملیۆن و 336 هەزار و 256 دۆلار مۆڵەت پێداوە كە رێژەی 42% ی سەرمایەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنێت.

هەر بەپێی ئامارەكەش لەو ماوەیەدا، 17پڕۆژەی پیشەسازی و چوار پڕۆژەی بازرگانی رێگەیان پێدراوە.

PUKmedia تایبەت

دەقی ئامارەكە...

72222021_01.jpg

72222021_02.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket