riklam

سێ بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر سزادەدرێن

کوردستان 10:08 AM - 2021-02-22
.

.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور سزادانی سێ بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت.

لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور كە كۆپییەكی گەیشتووەتە PUKmedia راگەیەنراوە: بە شەونخونی هێزەكانمان و هاوكاری خەڵكانی دڵسۆزی ناوچەكە و لە چوارچێوەی هەڵمەتە چڕ و بەردەوامەكانی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، بۆ نەهێشتنی دیاردەی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵیەكانەوە، له ماوەكانی ڕابردوودا سێ تۆمەتبار له ‌لایەن هێزەكانمانەوە به ‌تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران. 

ئەوەش خراوەتەڕوو: دواتر پەڕاوی لێكۆلینەوان بۆ كرایەوه و بۆ ئەو مەبەستەش بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور رەوانەی دادگای تاوانەكانی سلێمانی 2 كران بە مەبەستی دادگاییكردنیان، بە پێی ماددەی (30 لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان) هەرسێ تۆمەتبارەكە سزای یاساییان بۆ دەرچوو بەم شێوەیەی لای خوارەوە:

1 هـ . ع . ت 41 ساڵ كورد / سوری  غەرامەی بڕی (5000000) پێنج ملیۆن دیناری عیراقی 

2 ش . ا . ع 29 ساڵ كورد / عیراقی (1) یەك ساڵ سزا 

3 أ . غ . ش 28 ساڵ كورد / عیراقی (1) یەك ساڵ سزا 

PUKmedia راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئاسایشی شارەزوور

4.jpg

2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket