riklam

ئــەمــڕۆ لــە مـێژوودا

جیهان 08:26 AM - 2021-02-22
.

.

رووداوەكان:

1875: كۆچی دوایی زانای ناوداری جیۆلۆجی بەریتانی (یارون سیرچارس لیل).

1921: گرێدانی كۆنگرەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەعات (12:00)ی شەو لە قاهیرە ئەنجامدرا بەسەرۆكایەتی نوێنەری بەریتانیا (كیرزۆن) لە نوسینگەی وەزارەتی دەرەوە كە سی خاڵ پێشنیاركرا: خاڵی سێهەم دامەزراندنی كۆنفیدرالی بۆ كورد ئەو پێشنیارەش لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی هیند پێشنیار كرابوو.

1923: سلێمانی لە لایەن (18 ) فڕۆكەی  ئینگلیزەوە بۆردومانكرا.


1958: راگەیاندنی كۆماری عەرەبی یەكگرتوو بە یەكگرتنی سوریا و میسر و ئەوەش دوای تەنازولی شوكری قوەتلی لە دەسەڵات بۆ جەمال عەبدولناسر.

1958: یادی یەكگرتنی میسر و سوریا.

1972: شێخ خەلیفە بن حەمەد ئال سانی دەسەڵاتی گرتە دەست لە دەوڵەتی قەتەر دوای هەستانی بە كۆدەتایەكی سپی بەسەر كوڕی مامەكەیدا شێخ ئەحمەد بن عەلی ئال سانی.

1973: دامەزراندنی زانكۆی قەتەر.

1974: بەستنی كۆنگرەی لوتكەی ئیسلامی لە لاهور لە پاكستان.

1986: وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانی رێگەیدا بە حیزبی دیموكراتی میللی تا ببێتە حیزبێكی رێگەپێدراو و مومارەسی چالاكیەكانی بكات لە ناو هەردوو شاری (سبتە) و (ملیلی).

1987: دامەزراندنی كۆماری ئەسیوبیای میللی دیموكراتی.

1990: نوێنەری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كە راسپێرابوو بە دۆسیەی بیابانی خۆرئاوا (جوهانس مانز) هەستا بە سەردانی ئەو بیابانە تا ئاگاداری بارودۆخی ئەو ناوچەیە بێت.

1991: عێراق رازیی بوو بە پێشنیارەكەی یەكیەتی سۆڤیەت بۆ ئاگربەست، و ویلایەتە یەكگرتووەكانیش ئەو پیشنیارەی رەت كردەوە بەڵام بەڵێنی دا بە عێراق كە هێرش نەكاتە سەر هێزەكانی عێراق كە دەكشێنەوە لە كوێت لە ماوەی 24 سەعاتدا.

1997: بەسەرپەرشتی دەزگای (ئەهرام) لەقاهیرە كۆڕێك دژ بە تیرۆر لە جیهان ئامادەكرا بە بەشداری (25) وڵات لە وڵاتانی جیهان و بەشداربوونی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆماوەی سی ڕۆژ.

2004: بەفربارین هەموو كوردستانی گرتەوە. و كاتژمێر 3,5ی پاش نێوەڕ بۆ ماوەی چوار سەعات و نیو بەفرێكی چڕ لە شاری هەولێر و دەوروبەری باری.

2007: تەقاندنەوەی هەردوو مەزاری ئیمام عەلی هادی و حەسەن عەسكەری كە بووە هۆی ویرانبوونی قوببەكە بە تەواوی.

2008: كردنەوەی شەقامی (مەعز) لە ناوچەی ئەزهەر لە قاهیرەی فاتمی تا ببێتە گەورەترین مۆزەخانەی كراوە بۆ شوێنەواری ئیسلامی.

2009: تەقینەوە لە گەڕەكی حوسەین لە قاهیرە كە بووە هۆی كوژرانی گەشتیارێكی فەرەنسی و برینداربوونی 10 كەس.

2010: گفتوگۆی بوجەی 2010ی عێراق دەستی پێكرد و لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە بڕیاری كەمكردنەوەی موچەی پەرلەمانتاران كرا.

 

لەدایكبوون:

1732: جۆرج واشنتۆن، یەكەم سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

1788: ئارسەر شوبنهاوەر، فەیلەسوفی ئەڵمانی.

1810: شۆبان، مۆسیقاری ناوداری پۆڵەندی.

1857: هاینریخ رۆدۆلڤ هیرتس، زانای فیزیای ئەڵمانی.

1886: هوجو بال، شاعیر و ئەدیبی ئەڵمانی.

1914: ریناتو دولبیكو، زانای ئیتالی  لە زانستی ڤایرۆسدا و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1975ز.

1919: مەهدی بنونە، رۆژنامەنوس و سیاسەتمەدار و دیبلۆماتی مەغریبی.

1936: جون مایكل بیشوب، پزیشكی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1989ز.

1938: نادیە عیززەت، ژنە ئەكتەری میسری.

1943: هورست كولەر، سەرۆكی ئەڵمانیا.

1946: فرد هالیدای، مێژوونوسی ئیرلەندی.

1950: خالید زەكی، ئەكتەری میسری.

1969: براین لاودروب، یاریزانی تۆپی پێی دانیماركی.

1969: تۆماس جین، ئەكتەری ئەمریكی.

1974: جیمس بلانت، گۆرانیبێژی ئینگلیزی.

1975: درو باریمور، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1977: هاكان یاكین، یاریزانی تۆپی پێی سویسری.

1979: بریت ئیمرتون، یاریزانی تۆپی پێی ئوسترالی.

1983: بەهاْ  كافی، ژنە گۆرانیبێژ و ئەكتەری تونسی.

1985: عامر بوعزە، یاریزانی تۆپی پێی جەزائیری.

1987: تەلال عامر، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.

 

وەفات:

1512: ئەمریكۆ فسبوچی، دەریاوان و دۆزەرەوەی ئیتالی.

1936: جەمیل سدقی زەهاوی، شاعیری ناوداری بەنەژاد كورد.

1958: ئەبو كەلام ئازاد، سیاسەتمەدار و وتاربێژی هیندی.

1984: جگەرخوێن، رووناكبیری گەورەی كورد، لە شاری ستۆكهۆلم ی پایتەختی سوید و مەزارەكەی لە شاری قامیشلوی رۆژئاوای كوردستانە، ساڵی 1902ز لە گودی (هەسارە)ی سەر بە ولایەتی ماردین لەدایكبووە.

1992: ئەحمەد راتب نەفاخ، زانا و لێكۆڵەر و وردبینی شوێنەواری سوری.

1993: سەعید گەوهەر-مام بەختیار، كە یەكی بوو لە دامەزرێنەرانی پاسۆك.

1999: عەقیلە راتب، ژنە ئەكتەری میسری.

2000: حوسامەدین مستەفا، دەرهێنەری میسری.

2006: ئەتوار بەهجەت، ژنە راگەیاندكاری عێراقی.

 

جەژن و بۆنەكان:

رۆژی نیشتمانی لە سانت لوسیا.

 

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket