riklam

قەسری شیرین .. مین گەنجێك بریندار دەكات

کوردستان 12:57 AM - 2021-02-22
.

.

دوێنێ یەك شەممە مین بەگەنجێكی تەمەن 19 ساڵان لەسنوری قەزای قەسری شیرینی سەربە پارێزگای كرماشان  هاوسنور لەگەڵ هەرێمی كوردستان بریندار دەكات.

سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ PUKmedia ووتی: رۆژی یەك شەممە گەنجێكی لەناوچەی تەنگابی بەشی باشوری قەزای قەسری شیرین لەكاتێكدا لەدەوروبەری لەناوچە سنوریەكاندا سوراوەتەوە مین پێیدا تەقیوەتەوە.

وتیشی: ئەو گەنجە تەمەنی 19 ساڵان بووەو بەسەختی برینداربووەو رەوانەی نەخۆشخانەكراوە.

سەرچاوەكە باسی لەوەشكرد: مینەكە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگی نێوان ئێران و عیراق و ساڵانە زیاتر لە 20 كەس  لەو ناوچانە دەبنە قوربانی.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket