ڕژێمی به‌عس یه‌كێك بو له‌سه‌رسه‌خترین ڕژێمه تۆتالیتا‌ر وفاشییه‌كانی ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، ئه‌و ته‌نھا باوه‌ڕی به‌ڕژێمی تاكه حیزبی وتاكه نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست ھه‌بو له‌فه‌رمانڕه‌وایه‌تی وبه‌ڕێوه‌بردنی عێراقدا ، له‌به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه وده‌نگه ناڕازییه‌كانی تری نێو ئه‌و وڵاته‌دا ،ھه‌میشه سیاسه‌تی ئاگر وئاسن وكوشتن وبڕینی په‌یڕه‌و ده‌كرد .بۆیه ھه‌میشه له‌پیلان وبه‌رنامه‌ی دوژمنكارانه ده‌گه‌ڕا بۆ كپكردن وله‌ناوبردنی گه‌لی كورد ، ھه‌رگیز ئاماده نه‌بو مل بۆ داخوازییه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بدات ، بگره چه‌ندین سیاسه‌تی كوشنده‌ی له‌دژی گه‌لی ئێمه پراكتیزه ده‌كرد ، به‌ڵگه‌ش سیاسه‌ته نه‌گریسه‌كانی ڕاگواستن وبه‌عه‌ره‌بكردن ووێران كردنی خاكی كوردستان بو .كاتێكیش شۆڕشی نوێ گه‌له‌كه‌مان به‌ڕابه‌رایه‌تی (ی.ن.ك)ھه‌ڵایسا، گورزی كوشنده وجه‌رگ بڕ ئاراسته‌ی بون وپێگه‌ی ئه‌و ڕژێمه كرا ، به‌خه‌باتی نه‌پساوه وگیانفیداكاری پێشمه‌رگه وقوربانی زۆری تێكۆشه‌ران وخه‌ڵكی قاره‌مانی كوردستان ، شۆڕشی نوێ وداخوازی وبونی كورد له‌م پارچه‌یه‌ی نیشتێمانی دایك چووه قۆناغێكی گرنگ وبه‌رھه‌م داره‌وه .ئه‌م دۆخه‌ش دووھێنده ڕژێمی به‌عس وسه‌رۆكه‌كه‌ی دوچاری ھه‌ستریا وناڕه‌حه‌تی كردبو ، به‌تایبه‌تی له‌كاتی شه‌ڕی عێراق-ئێران دا ، ھه‌ر بۆیه ئه‌و ڕژێمه سه‌ره‌ڕۆ ودیكتاتۆره له‌ده‌رفه‌ت وھه‌لده‌گه‌ڕا بۆ قڕكردنی كورد وله‌ناوبردنی شۆڕشه‌كه‌ی ، كاتێكیش جه‌نگی خوێناوی ھه‌شت ساڵه‌ی نێوان ھه‌ردوولا وه‌ستێنرا ، له‌یه‌كه‌م ھه‌نگاوی دوژمنكارانه‌ی به‌عسدا ، پیلانی ئه‌نفالكردنی كوردی داڕشت ، دوای پیلان دانان وكۆكردنه‌وه‌ی ھێزی زۆربۆر ، پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال بۆ سه‌ر ناوچه‌ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ھێزی پێشمه‌رگه ده‌ست پێكرد.سه‌ره‌تای ئه‌م پرۆسه نه‌گریسه‌ش بۆ سه‌ر دۆڵی جافایه‌تی وناوچه ودیھاته‌كانی ده‌وروبه‌ری بو ، ئه‌وێی ڕۆژێك به‌ھه‌زاران سوپاس وجاشه‌وه ، به‌چه‌كی قورسی زۆروزه‌وه‌نده‌وه په‌لاماری ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه ودیھاته‌كانی ئه‌و سنوره‌ی دا ، سه‌ره‌ڕای به‌رگری كه‌م وێنه وتۆماركردنی داستان وسه‌روه‌ری گه‌وره ، سه‌رئه‌نجام به‌ھۆكاری جیاجیا وبه‌تایبه‌تی نابه‌رابه‌ری ھێز وچه‌ك ، ڕژێم توانی یه‌كه‌م قۆناغی ئه‌نفال له‌و سنوره ئه‌نجام بدات ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان شه‌ھیدبون ، ھاوكات له‌ژێر ناوی ئه‌نفالدا پرۆسه‌ی تاڵانكردن وقڕكردنی دانیشتوانی گونده‌كانی ده‌ستی پێكرد وزیان گیانی ومادییه‌كان گه‌لێك زۆربون وكاریگه‌ری نه‌رێنییان به‌جێھێڵا.ئه‌م شاڵاوه‌ش بۆ سه‌ر دۆڵی جافایه‌تی وئه‌و سنوره بووه سه‌ره‌تایه‌ك ، كه‌ڕژێم به‌دوای یه‌كدا قۆناغه‌كانی تری ئه‌نفال بخاته بواری جێ به‌جێكردنه‌وه ، كه‌تێدا زیانی مرۆیی وئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی به‌ر گه‌لی كورد كه‌وتن ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی زیانی زۆریش به‌ر ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه وشۆڕشی نوێ كه‌وتن.لانی كه‌م له‌م قۆناغه‌ی ئه‌نفالدا ، كه‌به‌قۆناغی یه‌كی ئه‌نفال ناسراوه ، زیانه‌كان بریتیبون له:- به‌كۆی گشتی ٤٨٢ ئه‌نفالیان هه‌یه.- ٣٥٨ ڕووفاتیان له‌و مۆنۆمێنته‌دان ، كه‌له‌قه‌زای دوكان دروستكراوه .- ٩ كه‌س له‌و شه‌ھیدانه‌ی ئه‌نفالی دۆڵی جافایه‌تی خه‌ڵكی گه‌رمیانن .له‌ساڵیادی ئه‌نفالی دۆڵی جافایه‌تی وده‌وروبه‌ریدا ، سڵاو ودرود بۆ گیانی شه‌ھیدانی ئه‌نفالی ئه‌و سنوره وته‌واوی شه‌ھیدانی كوردستان ، سه‌ربه‌رزی بۆ خانه‌واده خۆڕاگر وتێكۆشه‌ره‌كانیان .
نوسینی/ حه‌سه‌ن بارام
PUKmedia تایبه‌ت
سلێمانی.. فلیمی 09 نمایش ده‌كرێت
لەهەرێم كوتان بەڤاكسینی كۆرۆنا دەستيپێكرد
33 ساڵ بە سەر یەكەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفالدا تێدەپەڕێت
ساڵیادی شه‌هیدی میحراب له سلێمانی
هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی: به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و ململانێ سیاسییه‌كان وه‌لابنرێن
عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەسەر مەزاری مام
عەمار حەکیم چی بۆ سەرۆک مام جەلال نووسی؟
کوردێک ئامێرێکی تێکەڵەی ڤایۆلین و کەمانچەی کوردی بەرهەمدەهێنێت
وڵات و كۆمەڵگا چۆن پێش دەكەون ؟
تابلۆی قوربانیانی کورد پێشکەشی پاپا بکەن
دڵه‌ڕاوكێی خوێندكار
د.سۆران: دژی هەموو دەستوەردانێكی حزبین لە كاروبارەكانی دادگا
فراکسیۆنی یەکێتی:ئەزمونی هەرێم دەستکەوتی راپەرینەو نابێت لەکەداربکرێت
مەكتەبی سیاسی یەکێتی بۆ یادی راپەرینی گەلەکەمان بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
شەقامی عیراق و عەرەبی و جیهان چاودێری ئەو سەردانە مێژووییەی پاپا فرەنسیس دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو 5ی ئازاری 2021 سەردانی عیراق بكات، لەو كاتەوەی سەرۆكایەتی كەنیسەی كاسۆلیك دەك...