ئه‌مڕۆ 21-2-2021، له‌هۆڵی خاك له‌شاری سلێمانی، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی(ی.ن.ك) له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه و ناوه‌ند و بنكه‌ی ته‌ندروستی و پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سنوری پارێزگاری سلێمانی دا كۆبۆوه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌یی بوو، دۆخی ئێستای كه‌رتی ته‌ندروستی و هه‌وڵه‌كان بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و هه‌ڕه‌شه‌كانی جۆره گۆڕاوه‌كه‌ی كۆرۆنا تاوتوێكراو دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی به رۆڵی بێ وێنه و كاریگه‌ر وپشتیوانییه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كرد بۆ سه‌رخستنی كاروباره‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی، هاوكات داواشیكرد یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌چاوێكی جیاواز و تایبه‌ته‌وه پشتیوانی له‌م كه‌رته گرنگه بكات، دواتر راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی دۆخی ئێستای ئه‌و كه‌رته گرنگه‌ی په‌یوه‌ست به‌ژیانی هاوڵاتیانه‌وه پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌گرفت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی هه‌وڵه‌كانیان كرده‌وه.
لای خۆشییه‌وه، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌گرنگییه‌وه له‌ڕۆڵی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی رووانی و رایگه‌یاند: ئێوه ئه‌ركێكی گرنگتان له‌ئه‌ستۆیه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دڵسۆزی و شه‌ونخونی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌بیرناكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه گرنگه مرۆییه سه‌رباری نه‌بوون و لێبڕین و دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه به‌تایبه‌ت له‌كاتی كه‌ره‌نتین و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا ئێوه به‌رده‌وام بوون له‌كاركردن و له‌ریزی پێشه‌وه‌ی رووبه‌رووبونه‌وه‌یدا بوون، بۆیه زۆر زۆر سوپاستان ده‌كه‌م و ده‌ستی ماندووبونتان ده‌گوشم.
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، وتیشی: پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی تایبه‌ت بداته كه‌رتی ته‌ندروستی و به‌جێگه‌یاندنی داواكاریی و پێداویستییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كان و ئاماده‌سازی پێویست بكات بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی هه‌ر كێشه و گرفتێكی ته‌ندروستی.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، باسی له‌وه‌شكرد، وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین له‌پشتیوانیكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی و به‌پلان و پرۆژه‌ی نوێوه هه‌وڵی به‌به‌دیهێنانی ماف و ئیمتیازاته‌كانی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ده‌ین له هه‌رێمی كوردستان، وتیشی دوای له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌گرفت و داواكارییه‌كانتان، به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌م هه‌میشه پشتیوانتان بم و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانتان بده‌م.
PUKmedia تایبه‌ت
سلێمانی.. فلیمی 09 نمایش ده‌كرێت
لەهەرێم كوتان بەڤاكسینی كۆرۆنا دەستيپێكرد
33 ساڵ بە سەر یەكەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفالدا تێدەپەڕێت
ساڵیادی شه‌هیدی میحراب له سلێمانی
هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی: به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و ململانێ سیاسییه‌كان وه‌لابنرێن
عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەسەر مەزاری مام
عەمار حەکیم چی بۆ سەرۆک مام جەلال نووسی؟
کوردێک ئامێرێکی تێکەڵەی ڤایۆلین و کەمانچەی کوردی بەرهەمدەهێنێت
وڵات و كۆمەڵگا چۆن پێش دەكەون ؟
تابلۆی قوربانیانی کورد پێشکەشی پاپا بکەن
دڵه‌ڕاوكێی خوێندكار
د.سۆران: دژی هەموو دەستوەردانێكی حزبین لە كاروبارەكانی دادگا
فراکسیۆنی یەکێتی:ئەزمونی هەرێم دەستکەوتی راپەرینەو نابێت لەکەداربکرێت
مەكتەبی سیاسی یەکێتی بۆ یادی راپەرینی گەلەکەمان بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
شەقامی عیراق و عەرەبی و جیهان چاودێری ئەو سەردانە مێژووییەی پاپا فرەنسیس دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو 5ی ئازاری 2021 سەردانی عیراق بكات، لەو كاتەوەی سەرۆكایەتی كەنیسەی كاسۆلیك دەك...