له‌سه‌ردانێكی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر ئاستی باڵا هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانگه فیدراڵیه‌كان ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21-2-2021، (لیوا چه‌تۆ ساڵح سه‌عید) بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی كرد و له‌لایه‌ن عه‌میدی مافپه‌روه‌ر (ساڵح عوسمان خزر) به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی (پاسپۆرت و كارتی زانیاری و ڕه‌گه‌زنامه) و به‌شێك له ئه‌فسه‌رانه‌وه پێشوازی لێكرا.
دواتر و له‌میانه‌ی دیداره‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی سوپاسی هه‌وڵه‌كانی ڕابردووی بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی كرد و ده‌رباره‌ی كێشه‌ی دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانگه‌كان ڕایانگه‌یاند ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه زیاتر له‌حه‌فتا ڕۆژه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه بارگرانیه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان دروست بكات ."
هه‌رچوار به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ند ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه كێشه‌ی موچه ته‌نیا له‌م مانگه‌دا سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه، ساڵی ڕابردووش چه‌ندین موچه‌ی ئه‌م فه‌رمانگانه نه‌درا، هه‌روه‌ها له ساڵی نوێشدا هیچ موچه‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد كه‌ئاگاداری هه‌وڵی به‌ڕێزتان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانین، داواشیانكرد هه‌وڵێكی زیاتریان بۆ بده‌ن تاكێشه‌ی موچه‌ی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به‌حكومه‌تی ناوه‌ند به ته‌واوی چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانمان وه‌ك هه‌میشه به‌وپه‌ڕی خه‌مخۆری و دڵسۆزییه‌وه كاروباری هاووڵاتیان ڕایی بكه‌ن.
له دوای خستنه‌ڕووی داواكاری و كێشه‌كان، لیوا (چه‌تۆ ساڵح) بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند" ئێمه هاتووین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پاڵپشتیه‌كی خۆمانتان بۆ دووپات بكه‌ینه‌وه، ئه‌م فه‌رمانگانه نموونه‌یی بوون له‌كاركردندا، بۆیه پێویسته موچه‌كانیان له‌كاتی خۆیدا پێ بدرێت كه مافێكی ساده‌ی خۆیانه".
بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ وتیشی "هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر ئاستی باڵا ئاگاداركراونه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندیمان به به‌ڕێزان كاك قوباد تاڵه‌بانی و چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای تره‌وه كردوه و له هه‌وڵه‌كانیشمان به‌رده‌وام ده‌بین، بۆیه هیواخوازین ئه‌م كێشه‌یه به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت".
له‌كۆتایشدا ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان سوپاس و ده‌ستخۆشیان له بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، له پای هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دواكه‌وتنی موچه‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان.
PUKmedia