riklam

بەڤیدیۆ..كەسوكاری چالاكوانێكی دەستگیركراوی بادینان بێدەنگی دەشكێنن

کوردستان 07:13 PM - 2021-02-21
.

.

خێزانی چالاكوانێكی دەستگیركراوی بادینان دوای زیاتر لە 7 مانگ لەدەستگیركردنی كوڕەكەیان بێدەنگیان شكاندو داوای ئاشكراكردنی چارەنوسی كوڕەكەیان دەكەن و دەڵێن لەبەشی تایبەتی ئاسایشی گشتی لەهەولێر دەستبەسەرەو رێگەیان پێنادرێت سەردانی بكەن.

ئەمڕۆ 21ی 2ی 2021 لەشاری دهۆك خێزانی چالاكوانێكی دەستگیركراوی بادینان كە كوڕەكەیان بەناوی (بەندەوار ئەیوب) لە 5ی ئەیلولی 2020ەوە دەستگیركراوە، دوای زیاتر لە 7 مانگ بێدەنگیان شكاندو لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا داوای ئاشكراكردنی چارەنوسیان كرد.

 

لەكۆنگرەكەدا ئەیوب رەشید باوكی چالاكوانە دەستگیركراوەكە رایگەیاند: تائێستا نازانن كوڕەكەیان لەسەر چی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراوەو چارەنوسیشی نادیارەو رێگەشمان پێنادرێت سەردانی بكەین.

وتیشی:ئەگەر كوڕەكەمان شتێكی كردوە ئەوا ئامادەین و قبوڵمانە، بەڵام كوڕەكەمان بەبێ تاوان دەستگیركراوەو دادگایش نەكراوەو لەبەشی تایبەتی ئاسایشی گشتی هەولێر زیندانی كراوە.

PUKmedia تایبەت 

لینكی یارمەتیدەر بۆ بینینی ڤیدیۆیەكە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket