riklam

ناتۆ: له‌سه‌ر داخوازی حكومه‌تی فیدڕاڵی ئه‌ركه‌كانمان فراوان ده‌كه‌ین

عیراق 06:33 PM - 2021-02-21
.

.

نێرده‌ی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌ستی له‌عیراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ی شوباتی 2021 جه‌ختیكرده‌وه‌ هه‌رچ  فراوانبوونێك كه‌ له‌ ئه‌ركه‌كانیاندا ئه‌نجام ده‌درێت له‌سه‌ر داخوازی حكومه‌تی فیدڕاڵی ده‌بێت.

قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی له‌راگه‌یه‌نراوێكدا له‌میانی پێشوازیكردنی له‌فه‌ریق روكن بییر ئۆڵسن، نێرده‌ی ناتۆ له‌عیراق رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی په‌رۆشی هاوكارییه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی، له‌میانی شه‌ڕه‌كانیان له‌ دژی تیرۆرستان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق شاره‌زایی زۆریان به‌ده‌ستهێناوه‌، روونیشی كرده‌وه‌، بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تیرۆرو توندڕه‌وی ئاڵوگۆڕی شاره‌زایی و زانیارییه‌كان گرنگن.

ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ عیراق به‌شێك نه‌بووه‌ له‌كێشه‌ هه‌رێمایه‌تییه‌كان، به‌ڵكو به‌شێك بووه‌ له‌چاره‌سه‌ر، ئاشكراشیكرد، عیراق كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات سوود له‌شاره‌زاییه‌كانی ناتۆ وه‌ربگرێت، ئاڵوگۆڕی زانیاری و شاره‌زاییه‌كان گرنگن، چونكه‌ تاكو ئێستاش داعش جێگه‌ی مه‌ترسییه‌.

لای خۆیه‌وه‌، فه‌رمانده‌ی نێرده‌ی ناتۆ له‌عیراق دووپاتیكرده‌وه‌، بوونی نێرده‌ی ناتۆو فراوانبوونی ئه‌ركه‌كانیان له‌سه‌ر داخوازی حكومه‌تی عیراق ده‌بێت، وتیشی: له‌ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تیرۆرو توندڕه‌ویدا نێرده‌ی ناتۆ پاڵپشتی له‌عیراق ده‌كات.

PUKmedia به‌دواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket