ناوخۆی هەرێم دامەرزاندن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكی هەولێر دەكاتەوەو ژمارەی ئەوانەشی وەك پۆلیسی پیادە دادەمەزرێنرێن 184 كەس دەبێت.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە ئاگادارییەكدا دەڵێت: وەزارەتی ناوخۆ پێویستی بە دامەزراندنی (184) كەس هەیە وەك پۆلیسی پیادە لەسەر میلاكی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر.
لەبارەی مەرجەكانیش بۆ دامەرزاندنی ئەو كەسانە ئەوەی خستوەتەڕوو كە دەبێت ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بێت.
یەكەم / پسپۆڕی:
1. دەرچووی ناوەندی: (50) كەس.
2. دەرچووی ئامادەیی (زانستی ، وێژەیی، بازرگانی، پیشەسازی): (50) كەس.
3. دەرچووی پەیمانگای كۆمپیوتەر: (25) كەس.
4. بەكالوریوس لەم پسپۆڕیانەی خوارەوە: (59) كەس.
أ. بایلۆجی.
ب. كیمیا.
ت. فیزیا.
پ. زانستی كۆمپیوتەر / ئەندازەیی كۆمپیوتەر.
ج. بكالۆریوس بەشێوەی گشتی.
دووەم/ مەرجەكانی پێشكەشكردنی داواكاری:
1. بۆ رەگەزی نێر درێژی لە (170 سم) كەمتر نەبێت و بۆ رەگەزی مێ لە (160 سم) كەمتر نەبێت.
2. تەمەنی لە (18) ساڵ كەمتر نەبێت و لە (35) ساڵ زیاتر نەبێت.
سێیەم/ هەر (25) كەس لەسەر (1) یەك پلەی وەزیفی پێشبڕكی دەكەن.
چوارەم/ دوای پۆڵینكردنی فۆڕمەكان بەشێوازی تیروپشك ئەو (184) پلە وەزیفیە یەكلادەكرێتەوە.
رێنمایی پڕكردنهوهی فۆڕمی دامهزراندن
PUKmedia