وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم رێگره له‌داخستنی كه‌مپه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان و هێشتنه‌وه‌ی ئاواره‌كانیش له‌و ناوچانه به‌كارهێنانیانه بۆ مه‌رامی سیاسی له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
كه‌ریم نوری بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی گه‌یشتوه‌ته PUKmedia، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران پلانی هه‌یه بۆ دانانی سنورێك له‌به‌رده‌م به‌كارهێنانی ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كاندا بۆ مه‌رامی سیاسی، چونكه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دۆسییه‌ی ئاواره‌كان بۆ ئامانجی سیاسی به‌كارده‌هێنرێن.
روونیشیكرده‌وه: وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان، ئه‌مه‌ش به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك كه حكومه‌ت دایڕشتووه بۆ داخستنی كه‌مپه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆسه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ڵمه‌ته‌كانمان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و چۆڵكردنی كه‌مپه‌كان ده‌ستپێكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان سه‌ركه‌وتنی باشی به‌ده‌ستهێنانه‌وه له داخستنی كه‌مپه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان، ده‌شڵێت: كه‌مپه‌كانی ئاواره عیراقییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یان 26 كه‌مپه‌و له‌ژێر چاودێری و به‌ڕێوه‌بردنی به‌رپرسانی هه‌رێمدان، به‌ڵامد به‌رپرسانی هه‌رێم رێگرن دروستده‌كه‌ن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كانی ئه‌و سنووره، به تایبه‌ت وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم رێگرییه‌كی زۆریكردووه له‌داخستنی كه‌مپه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌رماڵ و حاڵی خۆیان، بیانووه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمیش بۆ رێگری له‌گه‌ڕانه‌وه‌یان مه‌نتیقی و باوڕپێكراو نییه، بۆیه وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم رێگره له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان وداخستنی كه‌مپه‌كان، ئه‌م رێگرییانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمیش بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئاواره‌كانه له‌و ناوچانه‌و به‌كارهێنانیانه بۆ مه‌رامی سیاسی له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
PUKmedia
پاپای ڤاتیكان گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان
به ئاماده‌بوونی پاپا له كه‌نیسه‌ی ماریوسف له به‌غدا نوێژی قه‌داسه ئه‌نجامدرا
سیستانی چاوی به پاپا كه‌وت
لەکۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لەپاپا دەکرێت
لەمڕۆژەدا هاووڵاتیانی بازیان دیكتاتۆریان لەناوبرد
ئاماده‌بوونی به‌رێزان ھاوسه‌رۆك كاك شێخ لاھورو كاك قوباد له مه‌راسیمی ھاتنی پاپای ڤاتیكان له كۆشكی كۆماری له به‌غدا
سلێمانی.. فلیمی 09 نمایش ده‌كرێت
لەهەرێم كوتان بەڤاكسینی كۆرۆنا دەستيپێكرد
ستران عه‌بدوڵڵا: هه‌موو كه‌س له سیاسه‌تی یه‌كێتی تێناگات
سه‌وزه فرۆشم، سه‌رم به‌رزه
گهورهتیرۆرست نه‌سر حه‌ریری له هه‌ولێر چی ده‌كات؟
مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی پێشانگایەك بۆ یادی راپەڕین دەكاتەوە
له‌یادی ٨ی مارسدا خه‌ڵاتی ژنانی مه‌كته‌ب ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كان كرا
نەسروڵڵا سورچی: بەیاسا رێگری لە پێشێلكردنی مافەكانی ژنان بكرێت
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
شەقامی عیراق و عەرەبی و جیهان چاودێری ئەو سەردانە مێژووییەی پاپا فرەنسیس دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو 5ی ئازاری 2021 سەردانی عیراق بكات، لەو كاتەوەی سەرۆكایەتی كەنیسەی كاسۆلیك دەك...