په‌روین بابه‌كر، یه‌كێك له ناوه جوان و ئه‌ستێره‌گه‌شه‌كانی خه‌باتی به ئیراده‌ی ژنان له باشوری كوردستاندا.
ئه‌م خانمه سه‌لاری خه‌باتی ژنان، خاوه‌ن كه‌سێتییه‌كی سه‌ربه‌ست و به‌ئیراده‌یه؛ كه ده‌شێت وه‌ك نموونه‌یه‌كی جوانی ژنی سه‌ركرده له كوردستان لێی بڕوانرێت و چاو له مێژووه پرشنگداره‌كه‌ی بكرێت به تایبه‌ت بۆ سه‌ركه‌وتنی دۆزی ره‌وای ژنان.
یه‌كێك له وته جوانه‌كانی ئه‌م خانمه‌ی بواری پیشه‌سازی ووزه ئه‌وه‌یه كه‌ده‌ڵێت:" بۆ ئه‌وه‌ی ژنان خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ بن، پێویسته خاوه‌ن ئابوری سه‌ربه‌خۆی خۆیان بن و چاو له هیچ ده‌ستێك نه‌كه‌ن بۆ خۆژێنی خۆیان، ئابوری سه‌ربه‌خۆی ژن، ژن زیاتری سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ ده‌كات".
ئه‌وه‌ی زیاتر جوانی ئه‌م خانمه سه‌ركرده‌یه‌و خه‌بات كاره زیاتری ده‌رده‌خات، ئه‌وه‌یه كه له هه‌ناوی قورسترین كاری پیشییه‌وه كاروانه‌كه‌ی ده‌ستی پێكردووه، و ئه‌ستێره‌ی خه‌باتی ئه‌م خانمه وه‌ختێك زیاترگه‌شایه‌وه كه له به‌شێكی بچووكی كارگه‌ی چیمه‌نتۆوه؛ قۆناغ به‌قۆناغ... به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌چوو، پاش ئه‌وه ده‌بێته به‌ڕێوبه‌ری كارگه‌ی چیمه‌نتۆی سه‌رچنار، و پاشان به وه‌زیری پیشه‌سازی له كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم - ئیداره‌ی سلێمانی.
خاوه‌ن عه‌قڵێكی ستراتیژی به‌هێزی ئابورییه...
له بواری كاری پیشه‌یدا، (په‌روین بابه‌كر) خاوه‌ن عه‌قڵێكی ستراتیژی و جددییه له‌به‌ره‌و پێشچوونی بواری ئابوری و بازرگانی و پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستاندا.
زۆر بوژانه‌وه‌ی ئابوری گرنگ؛ كه ئێستا له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆته بناغه‌ی ژێرخانی ئابوری، له‌سه‌رده‌ستی ئه‌م خانمه تاقانه‌ی بواری پیشه‌سازی بونیاد نراوه.
جگه‌له‌وه (په‌روین بابه‌كر) رۆڵێكی گرنگ و ستراتیژی بینی له راكێشانی كه‌رتی تایبه‌تی بیانی و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی. و هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م خانمه عه‌قڵ ستراتیژییه‌ی ئابوری و پیشه‌سازی، سه‌روبه‌ندی گه‌مارۆی به‌عس بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌تی ئیداره‌ی سلێمانی تا پێش رووخانی به‌عس له 2003، رۆڵی گرنگی دی له ده‌رباز بوونی ئابوری سلێمانی له ئابوری بن ده‌ست و به‌كار به‌ر بۆ ئابوری سه‌ربه‌خۆ و وه‌به‌رهێن.
له‌و كاته‌دا فه‌رمان به‌رانی سلێمانی و هه‌رێم دروشمی "سه‌ری به‌رزمان بۆ مووچه نه‌وی ناكه‌ین"یان به‌رزكردبووه، به توانای ئه‌م خانمه‌ی بواری پیشه‌سازی، توانر هێڵی دووه‌می كارگه‌ی چیمه‌نتۆی سه‌رچنار به توانای ناوخۆی به‌گه‌ڕبخرێت و ئاستی به‌رهه‌م هێنان ئه‌وه‌نده زیادبكرێت كه زیاتر له جاران داهات به‌ده‌ست بخه‌ن، و به‌و داهاته‌ش سه‌ری به‌زی مووچه خۆران له‌به‌رده‌م پلانی پوچه‌ڵ بووه به‌عس به‌رزتر بكه‌نه‌وه.
په‌روین بابه‌كر، ئێستا ئه‌ندامێكی سه‌نگینی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانییه و یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ی كه ده‌كرێت چاوی لێبكرێت و سود له ئه‌زموونه ده‌گمه‌نه‌كه‌ی ببینرێت و ببێته هه‌وێنی سه‌ركه‌وتن و به‌هێزبوونی خه‌باتی ره‌وای ژنان له كوردستاندا.
PUKmedia میدیا ره‌زا