وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند بەهۆی تیڕەوییەوە ئۆتۆمبێلێك كۆنترۆڵی لەدەستداوەو بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوەو 5 كەسی تریش بریندار بوون كە سەرجەمیان ئەندامانی خێزانێكن.
موقەدەم فازل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەراتی هاتووچۆی هەولێر لەبارەی رووداوێكی هاتووچۆ كە ژمارەیەك بریندارو گیان لەدەستدانی لێكەوتوەتەوە، لەپەیجی خۆی لەفەیسبوك بڵاویكردەوە: شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی جۆری شۆفرلێت بەرزی تایبەت لەشەقامی هەولێر - خەبات لەپشت شەقامی 120 مەتری بەهۆی خێرایی زۆرەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و بەرەو دورگەی ناوەندی شەقام چوەو خۆی كێشا بەستونێكی كارەباو بەردەوام بوە لەسەر رۆیشتن لەنێوان دارەكانی جوانكاری شەقام تا گەیشتوەتە ستونێكی تری كارەباو ئەویشی خستوەو پەڕیوەتەوە بۆ سایدی هاتن بۆ هەولێرو پاش كەمێك رۆیشتن جارێكی تر بەسەر دورگەی ناوەند كەوتەوە ئینجا وەستاوەتەوە.
دەشڵێت: بەداخەوە لەئەنجامی روداوەكە دوو منداڵ كە سەرنشین بوون گیانیان لەدەستداوەو 5 كەسی تریش برینداربون كە دایك و باوك و خوشك و برای یەكتر بون و زیانێكی زۆری مادیش بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتوە.
باسی لەوەشكردوە: دورترین كۆتایی كە ئەو رێگایە بتگەیەنێتە قەزای خەبات 40 كم دورە لەو شوێنە كە ئەگەر بەخێراییەكی ئاسایی بۆی بچێت بەماوەی نیو سەعات پێیدەگەیت و ئەگەر بەخێرایی سەرو 120كم بڕۆیت وەكو خێرایی ئەو شۆفرلێتە، لەوانەیە 5 دەقیقە گلبدەیتەوە، باشە زووتر گەیشتن بە 5 دەقیقە ئەوە دەهێنیت ئەو هەموو كارەساتەی بۆ بنێیتەوە؟ ئەوە دەهێنێت مناڵەكانتی بۆ بكەیتە قوربانی؟، ئەو دوو پرسیارە تەنها بۆ ئەو باوكە نیە كە ئەو كارەساتەی نایەوە، بەڵكو بۆ هەمووانە.
PUKmedia
پاپای ڤاتیكان گهیشته ههرێمی كوردستان
به ئامادهبوونی پاپا له كهنیسهی ماریوسف له بهغدا نوێژی قهداسه ئهنجامدرا
سیستانی چاوی به پاپا كهوت
لەکۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لەپاپا دەکرێت
لەمڕۆژەدا هاووڵاتیانی بازیان دیكتاتۆریان لەناوبرد
ئامادهبوونی بهرێزان ھاوسهرۆك كاك شێخ لاھورو كاك قوباد له مهراسیمی ھاتنی پاپای ڤاتیكان له كۆشكی كۆماری له بهغدا
سلێمانی.. فلیمی 09 نمایش دهكرێت
لەهەرێم كوتان بەڤاكسینی كۆرۆنا دەستيپێكرد
ستران عهبدوڵڵا: ههموو كهس له سیاسهتی یهكێتی تێناگات
سهوزه فرۆشم، سهرم بهرزه
گهورهتیرۆرست نهسر حهریری له ههولێر چی دهكات؟
نەسروڵڵا سورچی: بەیاسا رێگری لە پێشێلكردنی مافەكانی ژنان بكرێت
وێنە.. یادی سی ساڵەی راپەڕینی دوكان دەكرێتەوە
فراكسیۆنی سەوز: پارێزەری مافە بەدیهاتووەكانی ژنان دەبین
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكهوت زهكی ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی لهچاوپێكهوتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
شەقامی عیراق و عەرەبی و جیهان چاودێری ئەو سەردانە مێژووییەی پاپا فرەنسیس دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو 5ی ئازاری 2021 سەردانی عیراق بكات، لەو كاتەوەی سەرۆكایەتی كەنیسەی كاسۆلیك دەك...