riklam

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر: توشبووه‌كانی كۆرۆنا خه‌ڵكی هه‌ولێرن

کوردستان 01:20 PM - 2021-02-21
.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، پێنج تووشبووی كۆرۆنای نوێ، دانیشتووی هه‌ولێرن.

دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، توشبووه‌كان ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 20 بۆ 40 ساڵه‌ و ره‌گه‌زی نێر و مێیان تێدایه‌و به‌دواداچوون بۆ سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌ نوێیه‌كه‌ ده‌كرێت.

وتیشی: نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 40 قه‌ره‌وێڵه‌یی تایبه‌ت به‌ تووشبووانی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌كراوه‌ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو و داواده‌كه‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ببن، به‌ تایبه‌ت به‌ به‌ستنی ماسك.

روونیشكرده‌وه‌، نیشانه‌كانی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا، به‌ نزیكه‌یی هاوشێوه‌ی كۆرۆنا كۆنه‌یه‌كه‌یه‌، به‌ڵام توانای بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتره‌و له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌عیراق توشبوان سێ هێنده‌ زیادیكردوه‌و له‌هه‌رێمی كوردستان تائێستا باردۆخه‌كه‌ ئاساییه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket