هاووڵاتیانی هه‌رێم له نێوان به‌رداشی به‌غدا و هه‌رێمدا
بیروڕا 12:27 PM - 2021-02-21.
ئه‌وه‌ی له مانشێته‌كه‌دا هاتووه ئه‌و بابه‌ته‌یه كه كێشه‌ی ده‌یان ساڵه‌ی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمه له‌ڕوی دارایی و ئابورییه‌وه، هه‌روا كێشه‌ی سه‌دان ساڵه‌یشه له رووی جوگرافیا و سنوور و خاك و ئاو و زمانه‌وه.
هه‌ڵبه‌ته ئاشكرایه پێش دروستبوونی عیراقیش له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا كورد هه‌میشه به‌ر زوڵم و زۆر و زه‌بر و سته‌می بێگانه‌و داگیركه‌ران كه‌وتووه چ به‌زه‌وتكردنی خاك و ئاوه‌كه‌ی یاخود سڕینه‌وه‌ی نه‌ریت و كلتوری كورده‌واری تا ده‌گاته گۆڕینی دیموگرافیا و زمانه‌كه‌ی هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا ده‌ریایه‌ك خوێنی رشتووه، وه‌كو ئاماژه‌شمان پێدا ئه‌مه له‌پێش دروستبونی عیراقه‌وه هه‌وڵ و پیشه‌ی به‌شێك له‌وڵاته زلێهزه‌كانی جیهان بووه به‌تایبه‌ت عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان تاكو دواجار له ساڵی ١٩٢١دا كه ده‌وڵه‌تی عیراق له‌سه‌ر ده‌ستی بریتانیا و ئینگلیزدا دامه‌زرا، به‌ڵام دیسان جارێكی تر مافه‌كانی كورد پێشل كرا‌و باشووری كوردستان بێبه‌شكرا له مافه سروشتی و یاساییه‌كانی خۆی ئیتر ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان لكێنرا به عیراقه‌وه.
حكومه‌ته‌كانی به‌غداو ڕۆڵی كورد
هه‌ر له‌و كاته‌وه تا ئێستا چه‌ندین شێوازی حكومڕانی له عیراقدا په‌یڕه‌و كراوه هه‌ر له‌شێوازی پاشایه‌تیه‌وه تاده‌گاته سیستمی دیكتاتۆریی و ئینتیقالی و كۆماری و سیستمی په‌رله‌مانی، به‌ڵام هێشتا هیچ له حكومه‌ته‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی كورد و ویست و خواستی ته‌واوی هه‌رێمدا نه‌بوون، به‌تایبه‌ت تاكو پێش رووخانی رژێمی دیكتاتۆر .
كاتێك گۆڕانكاری له نه‌خشه‌ی عیراقدا ده‌كرێت ئه‌وا به‌شێكی زۆری ئۆباڵی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی سیاسیه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه‌وه، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئاماژه‌مان پێدا مه‌به‌ستمان له‌دوو ئامانج بوو ئامانجی یه‌كه‌میان گه‌یاندنی راستییه‌كانه وه‌كو خۆی و دووه‌میشیان بیری خوێنه‌ری بخه‌ینه‌وه‌و لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی رابردووی دوور هه‌ڵبده‌ینه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی ، بابه‌تێكی تر كه گرنگه‌و پێویسته قسه‌ی له‌سه‌ربكه‌ین و زیاتر بدوێین ئه‌وه‌یه كه له دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عیراقه‌وه گۆڕانكاری گه‌وره له‌ناوچه‌كه و عیراقدا رویدا، له‌وكاته‌وه تا ئێستا كورد به‌شدارێكی كرداریی هه‌یه له هه‌موو كابینه و سه‌رۆكایه‌تیه‌كاندا كه هه‌ر له دوای ساته‌وه‌ختی روخاندنی رژێمی پێشوی دیكتاتۆره‌وه ئیتر سه‌رۆكایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی ئینتیقالی به‌ڕێوه ده‌چوو كوردیش رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و له بنیاتنانه‌وه و دروستبونی عیراقی نوێ‌دا و به‌شداربووه له دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار تا ده‌گاته زۆربه‌ی جومگه‌كانی حكومڕانی و كارگێڕی و دارایی و په‌یوه‌ندییه‌كان، هه‌ڵبه‌ته هه‌ریه‌ك له‌و به‌شداریكردنه به‌قه‌ده‌ر ژماره و قه‌باره‌ی خۆی بووه.
جۆرج بۆش فرمێسكی شادی بۆ مام جه‌لال هه‌ڵڕشت
پێویسته بۆ مێژوو ئه‌وه بڵێین له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا تاده‌گاته ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیه‌وه خۆشبه‌ختی و ژیانێكی شایسته بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان فه‌راهه‌م بكات، جگه له‌و ساڵانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی مام جه‌لال كه سه‌رده‌مێكی زێڕین بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌ویش په‌یوه‌ندیی به كارێزمایی خۆیه‌وه هه‌بوو نه‌ك پله و پۆست و ده‌سه‌ڵات، ته‌نها ئه‌و ماوه‌یه هه‌رێمی كوردستان هه‌ناسه‌یه‌كی ئازادیی و خۆشبه‌ختی و ژیانێكی شایسته‌و دۆخی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ڕوی ئابوریی و بوژانه‌وه‌ی هه‌رێم له رووی خزمه‌تگوزاراییه‌وه تاڕاده‌یه‌ك له سه‌قفێكی به‌رزو باش‌دا بوو ، بۆ راستی و دروستی ئه‌و بابه‌ته جۆرج ده‌بلیو بۆشی سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مریكا له یاداشته‌كانیدا ده‌ڵێت ئه‌ركه قورسه‌كانمان به تاڵه‌بانی ده‌سپارد، ده‌ڵێت تاڵه‌بانی تاكه پیاوی عیراق بوو ده‌یتوانی له‌یه‌ك كاتدا كورد و سوننه و شیعه و ئێران و ئه‌مریكا له‌سه‌ر مێزێك كۆبكاته‌وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت كاتێك سه‌ردانی ئه‌نبارم كرد بینیم له‌سه‌ر ده‌ستی تاڵه‌بانی سوننه و شیعه له هۆڵێكدا به‌ئارامی دانیشتوون، ئیتر له‌وكاته‌دا بۆ دۆخه‌كه و لێهاتوویی تاڵه‌بانی فرمێسكی شادی به‌چاوما هاته‌خواره‌وه.
كه‌واته ئه‌و قسه‌یه‌ی بوش شایه‌تحاڵییه كه سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی تاڵه‌بانی وایكردبوو دۆخی ناوچه‌كه و عیراق و هه‌رێم له دۆخێكی ئارام و گه‌شه‌كردوودا بێت، ئیتر پێویسته سیاسییه‌كانی هه‌رێم په‌ند و ئامۆژگاری له رابردوو وه‌ربگرن، چونكه دواجار مێژوو ره‌حم به‌كه‌س ناكات و شه‌رمیش له‌هیچ كه‌س ناكات هه‌رچی روبدات له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا به‌زیندووی ده‌مێنێته‌وه ، ده‌بێت بزانن ئه‌وه‌ی گرنگه له‌ئێستادا چی بكرێت وه‌چی كراوه بارودۆخی هاووڵاتیان چۆن چاك ده‌كرێت؟ ئاخۆ حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێم كامیان
له‌سه‌ر حه‌قن ؟
چی بكه‌ین باشه؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی چی بكرێت باشه؟ ده‌ڵێین پێش هه‌موو شتێك سه‌ره‌تا پێویسته هه‌رێمی كوردستان شه‌فاف بێت له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كه‌ی خۆی، دواتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند چونكه شه‌فافیه‌ت و راستگۆیی هۆكاری سه‌ره‌كی و به‌ده‌ستهێنانی متمانه و پشتیوانی میلله‌ته، دواجار كارتێك و فشارێكی به‌هێزه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه دێته پێش، پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته چونكه باشترین نموونه ئه‌وكاته‌یه كه كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد بینیمان له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه پێشوازی گه‌رمی لێكرا به‌داخه‌وه بێمتمانه‌یی سیاسی و حكومڕانی كوردی پیشانی كازمی و شه‌قامی عه‌ره‌بی دا، بۆیه ئێستا راستگۆیی و شه‌فافی پێش هه‌مووشتێك له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كه‌ی خۆیاندا و دواتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند كه باشترین كارته بۆ به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم،
به‌شێكی تری وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ئه‌وه‌یه كه ده‌وترێ چی كراوه بێگومان تائێستا نه‌توانراوه متمانه‌یه‌ك له‌نێوان قه‌واره‌ی هه‌رێم و ناوه‌ند دروست بكرێت و بكرێته ده‌ستپێكی خاڵێكی به‌هێز و هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌و پێشچوونی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا ئه‌وه‌ش خاڵی لاواز و نه‌گه‌یشتنه چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌یه بێگومان هه‌ركات متمانه دروستبوو ئه‌وكات په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هێز ده‌بێت و خاڵی له‌یه‌ك تێگه‌یشتن و هاوبه‌ش دێته ئاراوه ،
به‌شێكی تری ئه‌و پرسیاره ئه‌وه‌یه كه چۆن سیاسه‌ت بكرێت بێگومان سیاسه‌ت پێش هه‌مووشتێك زانسته‌و هونه‌ره، بۆیه له‌سه‌ر بنه‌مای شاره‌زایی و هونه‌ری جێبه‌جێكردن و هێزی متمانه‌و پێدانی شتێك له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی شتێك یاخود ده‌ستكه‌وتێك.
ئه‌و بابه‌ته‌ی كه زۆرترین قسه هه‌ڵده‌گرێت ئه‌وه‌یه كه‌ده‌نگی ناڕه‌زایی شه‌قامی كوردی و سستی و پشتگوێ خستنی كاره خزمه‌تگوزارییه‌كان و خراپی دۆخی ئابووریی و قوت و موچه‌ی خه‌ڵك ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه ناوه‌ند و هه‌رێم كامیان له‌سه‌رحه‌ق بن، بێجگه له‌وه‌ش پێشوازی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فشاری شه‌قامی شیعه‌ی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر سه‌ركرده و حزبه‌كانیان و هاوكات لاوازیی هه‌ڵوێستی سوننه‌ی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر به قه‌واره‌ی هه‌رێم ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه بوو كه ئاخۆ ناوه‌ند له‌سه‌ر هه‌قه یاخود هه‌رێم، به‌داخه‌وه له‌م نێوه‌نده‌دا ته‌نها هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من.
عه‌تا ته‌ها
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24