بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی تووشبوونی 5 هاووڵاتی هه‌رێم به نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا ڕایگه‌یاند له چه‌مچه‌ڵیش حاڵه‌ت هه‌یه، به‌ڵام گومانلێكراوه.
د. ڕه‌هێڵ فه‌ریدوون له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له سلێمانی ڕایگه‌یاند: پێشتر چه‌ند حاڵه‌تێكی گومان‌لێكراو به نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پشكنینه‌كان ده‌ریانخست كه 5 حاڵه‌تی تووشبوون به نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا له هه‌ولێر هه‌یه.
وتیشی: له شاره‌كانی دیكه جگه له چه‌مچه‌ماڵ حاڵه‌تی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا نییه و حاڵه‌ته‌كانی چه‌مچه‌ماڵیش تا ئه‌م كاته گومانلێكراوه.
بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به دوو تایبه‌تمه‌ندی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا كرد و وتیشی: نیشانه‌كانی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا هه‌ر وه‌ك نیشانه‌كانی كۆرۆنای پێشووه، ته‌نها له دوو حاڵه‌تدا نه‌بێت ئه‌ویش ئه‌مه‌یه نیشانه‌كانی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا خێراتر ده‌رده‌كه‌وێت و بڵاو ده‌بێته‌وه و هاوكاتیش له خوار ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه ساڵی پار له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه له نێوان 30 بۆ 39 ساڵ ، به‌ڵام نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا له‌سه‌ر ته‌مه‌نی كه‌متریش كاریگه‌ری ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ پاش ئه‌وه‌ی كه حاڵه‌تی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا تۆمار كرا وتیشی: له ئێستادا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌ڕێوه ناچێت.
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا وتیشی: بڕیاره تا هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ئازار ڤاكسینی كۆرۆنا بگاته هه‌رێمی كوردستان و سه‌ره‌تا به‌و كه‌سانه ده‌درێت كه له نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ره پزیشكییه‌كان كار ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها به به‌ساڵاچوان و ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی كه نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، ده‌درێت.
PUKmedia تایبه‌ت
پاپای ڤاتیكان گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان
به ئاماده‌بوونی پاپا له كه‌نیسه‌ی ماریوسف له به‌غدا نوێژی قه‌داسه ئه‌نجامدرا
سیستانی چاوی به پاپا كه‌وت
لەکۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لەپاپا دەکرێت
لەمڕۆژەدا هاووڵاتیانی بازیان دیكتاتۆریان لەناوبرد
ئاماده‌بوونی به‌رێزان ھاوسه‌رۆك كاك شێخ لاھورو كاك قوباد له مه‌راسیمی ھاتنی پاپای ڤاتیكان له كۆشكی كۆماری له به‌غدا
سلێمانی.. فلیمی 09 نمایش ده‌كرێت
لەهەرێم كوتان بەڤاكسینی كۆرۆنا دەستيپێكرد
ستران عه‌بدوڵڵا: هه‌موو كه‌س له سیاسه‌تی یه‌كێتی تێناگات
سه‌وزه فرۆشم، سه‌رم به‌رزه
گهورهتیرۆرست نه‌سر حه‌ریری له هه‌ولێر چی ده‌كات؟
له‌یادی ٨ی مارسدا خه‌ڵاتی ژنانی مه‌كته‌ب ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كان كرا
نەسروڵڵا سورچی: بەیاسا رێگری لە پێشێلكردنی مافەكانی ژنان بكرێت
وێنە.. یادی سی ساڵەی راپەڕینی دوكان دەكرێتەوە
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
شەقامی عیراق و عەرەبی و جیهان چاودێری ئەو سەردانە مێژووییەی پاپا فرەنسیس دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو 5ی ئازاری 2021 سەردانی عیراق بكات، لەو كاتەوەی سەرۆكایەتی كەنیسەی كاسۆلیك دەك...