جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ و هێزه‌ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه رێگه‌مان پێ‌نادرێت سه‌ردانی زیندانیانی بادینان بكه‌ین، لەكاتێكدا ده‌زانین كه ته‌ندروستی زیندانییه‌كان باش نیه. له‌و باره‌یه‌وه گوڵستان سه‌عید جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmediaی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ دوو رۆژه ده‌مانه‌وێت سه‌ردانی زیندانیانی بادینان بكه‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ له‌لایه‌ن خودی لیژنه‌كه‌مان و هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه رێگه‌مان پێ نادرێت، هه‌روه‌ها زانیاریمان هه‌یه كه ته‌ندروستی زیندانییه‌كان باش نیه‌و شوێنی زیندانیكردنیان زۆر سارده‌و بێ خزمه‌تگوزارییه.
وتیشی: رۆژی دادگایی كردنی زیندانییه‌كانی بادینان ئێمه له‌وێ ئاماده‌بووین، به‌سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌شمان وتووه كه له‌گه‌ڵمان بێت، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكرده‌وه‌و له‌گه‌ڵمان نه‌هات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌ركی په‌رله‌مانه چاودێری ده‌زگا شه‌رعییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌ڵام ئه‌و ئه‌ركه‌مان لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه.ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌كاتی دادگایی كردنی زیندانیانی بادینان، بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ دادوه‌ر، هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌سی یه‌كه‌م كه‌لێدوانی لێوه‌رگیرا له‌دادگا برایه ده‌ره‌وه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌بری دادگا بڕیاریان ده‌دا.
له‌كۆتایی وته‌كانیدا جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان وتی: داواكارین له‌دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بڕیاری دروست له‌سه‌ر ئه‌و زیندانیانه بدات، چونكه ئه‌وان نه تیرۆرستن و نه سیخوڕن، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ریان نیه‌و ته‌نها گله‌یی و گازنده‌یان له‌حكومه‌ت كردوه كه ئه‌وه‌ش مافی هه‌موو تاكێكه له‌هه‌رێمی كوردستان.
PUKmedia تایبه‌ت
پاپای ڤاتیكان گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان
به ئاماده‌بوونی پاپا له كه‌نیسه‌ی ماریوسف له به‌غدا نوێژی قه‌داسه ئه‌نجامدرا
سیستانی چاوی به پاپا كه‌وت
لەکۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لەپاپا دەکرێت
لەمڕۆژەدا هاووڵاتیانی بازیان دیكتاتۆریان لەناوبرد
ئاماده‌بوونی به‌رێزان ھاوسه‌رۆك كاك شێخ لاھورو كاك قوباد له مه‌راسیمی ھاتنی پاپای ڤاتیكان له كۆشكی كۆماری له به‌غدا
سلێمانی.. فلیمی 09 نمایش ده‌كرێت
لەهەرێم كوتان بەڤاكسینی كۆرۆنا دەستيپێكرد
ستران عه‌بدوڵڵا: هه‌موو كه‌س له سیاسه‌تی یه‌كێتی تێناگات
سه‌وزه فرۆشم، سه‌رم به‌رزه
گهورهتیرۆرست نه‌سر حه‌ریری له هه‌ولێر چی ده‌كات؟
وێنە.. یادی سی ساڵەی راپەڕینی دوكان دەكرێتەوە
فراكسیۆنی سەوز: پارێزەری مافە بەدیهاتووەكانی ژنان دەبین
ئاراس محەمەد ئاغا: یەكێتی بەدیهێنەری مافەكانی ژنان دەبێت
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
شەقامی عیراق و عەرەبی و جیهان چاودێری ئەو سەردانە مێژووییەی پاپا فرەنسیس دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو 5ی ئازاری 2021 سەردانی عیراق بكات، لەو كاتەوەی سەرۆكایەتی كەنیسەی كاسۆلیك دەك...