riklam

ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌گه‌ڵ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

جیهان 10:57 AM - 2021-02-21
.

.

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم گه‌یشته‌ تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران.

ڕافائێل گروسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21-2-2021 له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ری ساڵحی سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران كۆبووه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له‌ دوایین پێشهاتی چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران كرد.

پێشتر ئێران ماوه‌ی دوو مانگی مۆڵه‌ت به‌ وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ دابوو كه‌ پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ ببن ئه‌گینا ئێران ڕێژه‌ی پابه‌ندبوونی خۆی به‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

ئێران ڕاشیگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ پابه‌ندبوونی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن ئێرانیش پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌بێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket