riklam

سلێمانی.. له‌رووداوێكی هاتوچۆدا شه‌ش كه‌س بریندارده‌بن

کوردستان 09:03 AM - 2021-02-21
.

.

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ له‌سه‌ر شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود له‌سلێمانی شه‌ش كه‌س برینداربوون.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانیه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ له‌سه‌ر شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود له‌نێوان پاسێك و ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت له‌جۆری (تویوتا كامری) له‌ئه‌نجامدا پاسه‌كه‌ وه‌رده‌گه‌ڕێت و شه‌ش خوێندكار بریندار ده‌بن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: سه‌رجه‌م برینداره‌كان ته‌ندروستیان جێگیره‌و هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

هه‌روه‌ها زیانی ماددی زۆر به‌ر هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌و تاوه‌ری رووناك كه‌ره‌وه‌ی شه‌قامه‌كه‌و نه‌مامه‌كانی ناو شۆسته‌ی ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كه‌ گه‌یشتووه‌.

 PUKmedia   جه‌عفه‌ر جه‌لالی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket