پیرۆزبێت رۆژی زمانی دایك
جینۆساید 08:49 AM - 2021-02-21.
ئه‌مڕۆ، 21ی شوبات، رۆژی جیهانیی زمانی دایكه. ئه‌م رۆژه له‌لایه‌ن ڕێـكخراوی یۆنیسـكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له 17ی مانگی یازده‌ی 1999 دانرا و دواتر له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به بڕیارێـك به ره‌سمی كرا. له‌م ڕووه‌وه یۆنسكۆ و سه‌رجه‌م رێكخراو و ناوه‌نده‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و مافی منداڵان جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی فێربوونی زمانی دایك ده‌كه‌نه‌وه.
زمانه‌كان یه‌كێكن له به‌هێزترین ئامرازه‌كانی پاراستنی كه‌له‌پووره جیاوازه‌كان.
مێژووی دیاری كردنی ئه‌م ڕۆژه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆژی 21ی مانگی شوباتی ساڵی 1952، كاتێك پۆلیسی پاكستان به‌فه‌رمانی ده‌وڵه‌ت ته‌قه‌ی له‌ژماره‌یه‌ك خوێندكاری زانكۆی به ڕه‌گه‌ز به‌نگلادیشی كرد، كه مانگرتنیان بۆ به‌كارهێنانی زمانی به‌نگالی له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی پاكستان‌دا راگه‌یاندبوو، له ئه‌نجامدا چه‌ندین خوێندكار گیانیان له‌ده‌ست دا.
لهئێستادای جیهانیش دا، رێكخراوی یونسێف چه‌ند ئامارێكی له سه‌ر زمانی دایك راگهیاندوهكهبریتین له:
- نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار و 700 زمان له جیهاندا بوونی هه‌یه.
- -له ساڵی 1950 وه نزیكه‌ی 200 زمان له‌ناوچوون.
- 184 زمان له جیهاندا له‌لایه‌ن كه‌متر له 10 كه‌سه‌وه به‌كارده‌هێنریت.
- نیوه‌ی ژماره‌ی زمانه‌كانی جیهان له ژێر هه‌ره‌شه‌ی له ناوچووندان له‌م 100 ساڵه‌ی، كه دادێت.نزیكه‌ی6700 زمان هه‌یه.
كه‌هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌ت به‌مه‌نده به‌نه‌ته‌وه وخێڵێكی جۆراوجۆری دونیاوه.
زمان ناسنامه و كۆڵه‌كه‌ی ژیان و مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كه. هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك زمانه‌كه‌ی لێ بسه‌نرێته‌وه، خۆشی له‌ناو ده‌چێت و ده‌فه‌وتێت. هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆییشی نه‌بێت، به‌ڵام زمانه‌كه‌ی خۆی بپارێزێت، هه‌رگیز نامرێت و هه‌ر ڕۆژێك دێت كه سه‌ر ده‌كه‌وێت و سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت
یۆنسكۆ، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه زمانی دایك گرنگی تایبه‌تی هه‌یه، بۆیه چه‌ندین راپۆرت‌و كۆنفرانس‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه به مه‌به‌ستی رزگاركردنی زمانه‌كان له مردن‌و پارێزگاریكردنیان.
په‌رله‌مانی ئه‌وروپاش له2006 بڕیاریدا زمانی قوتابخانه زمانی دایك بێت، هه‌موو كه‌سێكیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت زمانه‌كانی تر فێرببێت، چونكه ئاره‌زووی فێربوون بۆ زمانی دووه‌م پێویسته، به‌ڵام به ئاره‌زووی خۆی بێت‌و زۆركردنی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی تێدا نه‌بێت.
وه‌رگرتنی زمانی دایك سروشتییه‌و زۆركردنی تێدا نییه، منداڵا له خێزانه‌كه‌یه‌وه وهریدهگرێتو پێویستی به خوێندن نییه، به‌ڵام زمانی دووه‌م ئه‌و زمانه‌یه كه له گه‌وره‌ییدا (واته دوای خێزان) وه‌ریده‌گرێت، یاخود فێریده‌بێت.
زمانی كوردیش یه‌كێك له زمانه زیندووه‌كانی جیهانه و له ڕیزی چله‌مین زمانی دنیا دایه، هه‌رچه‌ند كورد وه‌ك نه‌ته‌وه به‌سه‌ر چوار وڵات‌دا دابه‌ش كراون و شێوه‌زار و زاراوه‌كان مه‌ودای جوگرافی و فه‌رهه‌نگی و كولتووریان كه‌وتووه‌ته نێوان، به‌ڵام زمانی كوردی له دوو پارچه‌ی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌شه‌یه‌كی زۆری كردووه و له باشوور هه‌رچه‌ند هه‌تا ئێستا زه‌مانی (پێوه‌ر – هاوبه‌ش) پێكنه‌هاتووه، به‌ڵام له ئاسته جۆراوجۆره‌كانی خوێندندا به‌ره‌سمی ده‌خوێندرێت.
گه‌لی كورد، كه وڵات و خاكه‌كه‌ی له لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه ساڵانێكی زۆره پارچه پارچه كراوه و له‌و نێوه‌نده‌شدا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر هه‌وڵدراوه بۆ ئه‌وه‌ی كلتور و فه‌رهه‌نگ و زمانه‌كه‌ی له ناو ببرێت و بتوێنرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌ی داگیركه‌ران تا ئێستاش به ئامانج نه‌گه‌یشتووه و كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی كۆن زمانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، كه له چه‌ندین دیالێكت پێكهاتووه (كرمانجی خواروو، كرمانجی سه‌روو، ناوه‌ڕاست، گۆران)، به‌ڵام تا ئێستا دیالیكتێكی زمانی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی كورد نییه له نووسین و بواری ئه‌ده‌بییدا هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه كوردان كه‌متر ئاشنای نووسین و به‌رهه‌می نووسه‌رانی پارچه‌كانی تربن.
له باشوری كوردستان دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی عێراقی زمانی كوردی وه‌ك زمانی دووه‌م له عێراق دان پێدانراوه،زمانی خوێندن ونوسینه ئێمه‌ی كوردئێستا له بۆشایی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تدا له ڕێی زمانه‌وه ماوینه‌ته‌وه‌و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان پارێزراوبووه، بۆیه پێویسته ده‌ست به زمانی دایكه‌وه بگرین و خزمه‌تی پێبكه‌ین.
پیرۆزبێت ڕۆژی زمانی دایك.
PUKmedia ئا / كاوان ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26