riklam

شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران دابه‌ش ده‌كرێت

ئابوری 10:26 PM - 2021-02-20
.

.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا شایسته‌ داراییه‌كانی گه‌نمی جوتیاران دابه‌شده‌كرێت.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، ئه‌مڕۆ 20-2-2021، له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی راگه‌یاند، دوابه‌دوایی په‌یوه‌ندی و هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتووی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بڕی نیوه‌ی پاره‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵانی 2014 ,2015, 2016 بۆ هه‌موو ئه‌و جوتیارانه‌ی كه‌ ناویان له‌ لیسته‌كان تۆماركراوه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر چڕكرنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان له‌ پێناو سه‌رفكردنی ته‌واوی ماندوو بوون و شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان  له‌ قۆناغی داهاتوو.

ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق له‌ میانی پێداگیری و پێشكه‌شكردنی راسپارده‌كان و  كۆبونه‌وه‌ی شاندی باڵای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی بێگه‌رد تاڵه‌بانی له‌ مانگی رابردوو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان، سه‌رۆك كۆماری عیراق و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و لێژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و  وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراق، چۆته‌ بواری جێبه‌جێكردن و سه‌رفكردنه‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket