riklam

گەرمیان.. بەهۆی کچێکەوە گومانی نەوەی نوێی کۆڕۆنا لە 6 کەس دەکرێت

کوردستان 08:39 PM - 2021-02-20
.

.

لەسنوری گەرمیان و لەخانەی بەساڵاچووانی هوما لەشاری كەلار، شەش تووشبووی  كۆرۆنا تۆمار دەكرێت كە گومان دەكرێت لەجۆرە نوێیەكە بن.

د.سیروان محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بۆ PUKmedia ووتی: شەش تووشبووی كۆرۆنا لەخانەی بەساڵاچوان و نەوجەوانان لەكەلار تۆماركراون، كە گوماندەكرێت لەجۆرە  نوێیەكەبن.

وتیشی: هێشتا هیچ ئامێرێكی پشكنین نیە كە روونی بكاتەوە كە ئەو ڤایرۆسە لەجۆرە نوێیەكەیە یان نا.

باسی لەوەشكرد: كچی یەكێك لەو بەساڵاچوانانە لەبەریتانیا گەڕاوەتەوەو سەردانی دایكی كردوە، لەڕێگەی ئەو كچەوە بەساڵاچوویەكی ترو چوار كارمەندی خانەكە تووشی كۆرۆنابوون.

د.سیروان باسی لەوەشكرد: سیان لەتووشبووەكان خەڵكی كەلارن و ئەو سیانەكەی تریش خەڵكی خانەقین و لەئێستادا لەنەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بەكۆرۆنان.

PUKmedia سامان یاروەیس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket