تاوه‌كو ساڵێكێش پێش ئێستا كه‌س بیری بۆ ئه‌وه نه‌ده‌چو كه خوێندكار به هۆی هه‌ر ئامێرێكی زیره‌كه‌وه بێت بتوانێت له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیداو به یاوه‌ری باوانی و به‌خێوكاره‌كانی و له‌گه‌ڵ مامۆستاكانی و قوتابخانه‌كه‌ی ئاڵوگۆڕی خوێندن و فێربون بكه‌ن بابه‌ته‌كان و زانسته‌كه، تاچه‌ند سه‌ركه‌وتوو بووه ئه‌وه شتێكی تره، له چوارچێوه‌ی مه‌نهه‌جدا بپێكن. ته‌نانه‌ت هاڵسه‌نگاندن و تاقیردنه‌وه‌كانیش ده‌كران و ئامانجه‌كان ده‌ستاوده‌ست ده‌زانران.كۆرۆنا وای له سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی له هه‌موو جیهاندا كرد كه بكه‌ونه خۆیان و چیتر خوێندكار له‌ماڵه‌وه و دوور له فێربوون دانه‌نیشن. ئه‌مه شتێكی تازه بوو بۆ هه‌موان. كێشه‌ی زۆری هێنایه پێشه‌وه، كه‌می ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ر و خه‌تی ئینته‌رنێت وه كه‌می شاره‌زایی مامۆستایان له پرۆگرامه‌كانی كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كارده‌هێنرێن. كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه ئاسان نه‌بون و هه‌ندێك بارگرانی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن دروستكرد. به‌س كۆی ئه‌مه و له ڕووه پۆزه‌تیفه‌كه‌یه‌وه پرۆسه‌یه‌كی تری فێربونی كرده ڕوویه‌ك كه پاش كۆرۆناش له‌سه‌ری كاربكرێت و به‌هێزتری بكه‌ن. له‌وانه‌یه له‌داهاتودا پێویست نه‌كات هه‌موكات و ڕۆژێك خوێندكار بێته‌وه بۆ خوێندنگا. پرۆسه‌ی خوێندنی ئۆنلاین ده‌بێت سودێكی زۆری لێببینرێت و كارئاسانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی گشتی خوێندن و ده‌ربازبون له هه‌ندێك له كێشه‌كانی كه‌می خوێندنگا‌و پۆل و دووری خوێندكار له ناوه‌نده‌كانی خوێن و...هتر.پێش ئه‌م ڤایرۆسه بێشه‌رمه،كار كردن به ئۆنلاین له زۆربه‌ی زۆری وڵاته پێشكه‌وتوه‌كاندا په‌یڕو ده‌كرا. پێویستی نه‌ده‌كرد بۆ ئه‌و ئێشه‌ی كه له‌ماڵه‌وه ده‌توانرێت بكرێت، كارمه‌ند بچێته كۆمپانیا. كۆرۆنا و كه‌ره‌نتێنه وای له زۆربه‌ی زۆری كارمه‌نده‌كان و خاوه‌ن كۆمپانیاكان كرد (ته‌نانه‌ت له وڵاتانی سێهه‌میش) كه له‌ماڵه‌وه كاربكه‌ن و كاره‌كانیان ڕاپه‌ڕێنن. ئه‌مه سودێكی زۆری هه‌بوو چ له‌ڕوی كه‌می هاتووچۆی ئه‌و هه‌موو كارمه‌نده و كه‌مبوونه‌وه‌ی پیسی له ژینگه‌دا وه هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی داهات بۆ كه‌مپانیاكان یان كارمه‌نده‌كان له‌بری به‌كارهێنانی هۆی گواستنه‌وه بۆ كارمه‌نده‌كانیان. دوای لابرنی كه‌ره‌نتینه له هه‌ندێك وڵات و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه، ئه‌و كۆمپانیایانه داواكاری ئه‌وه‌یان كردووه كه بۆ كارمه‌نده‌كانیان گه‌ر شیاوه هه‌ر له ماڵه‌وه‌ی خۆیانه‌وه كاره‌كانیان ڕاپه‌ڕێنن. بۆ په‌روه‌رده‌ش، ئه‌مه ده‌بێته سه‌ره‌تای گۆڕانی ده‌وامێكی زۆری خوێندكار كه ده‌كاته یه‌ك له‌سه‌ر سێی كاته‌كانی هه‌فته‌ی له خوێندنگا كه‌مبكرێته‌وه بۆ یه‌ك له‌سه‌ر پێنج. ئه‌مه‌ش به دانانی سیستمێكی گونجاو كه خوێندكار ته‌نها بۆ وانه پراكتیكیه‌كان بچنه‌وه بۆ خوێندنگا.ئه‌مه گه‌ر وا بڕوات و به‌و ئامانجه بگات كه‌خوێندنی ئۆنلاین ببێته شتێكی به‌رده‌وام ئه‌وا كومپانیاكانی ئامێره ئه‌له‌كترۆنیه‌كانیش ده‌كه‌ونه خۆیان بۆ په‌یداكردن و دروستكردنی بابه‌تی باشتر و خێراتر كه یاریده‌ده‌ربن له ئاسانكردنی پرۆسه‌كه‌و باشتر گونجاندنی له‌گه‌ڵ خوێندنی ناو پۆل. بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م پرۆسه‌یه، ده‌سه‌ڵاتداران به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له سلكی په‌روه‌رده‌دا كارده‌كه‌ن ده‌بێت به جدی و ئاره‌زومه‌ندانه‌وه كار بۆ ئه‌مه بكه‌ن. خوێندنی ئۆنلاین له خوێندنگا ناحكومییه‌كان تاقیكرایه‌وه و زۆر سه‌ركه‌وتوبو، به مه‌شقپێكردنی مامۆستایان و ڕاهێناننیان له‌سه‌ر چی پێویسته بۆ به‌ئامانجگه‌یاندنی له هه‌موو خوێندنگان، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێویسته كاربكات له‌سه‌ری و بیكات به یه‌كێك له كاره‌كانی له داهاتویه‌كی زۆر نزیكدا. نوسینی/ عه‌بدوڵڵا عوسمان موده‌ریس
PUKmedia تایبه‌ت
سێ شەمە یەكەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە
خانه‌قین.. په‌رده له‌سه‌ر تابلۆی شه‌ھیدانی ھه‌ڵۆی سور لادرا
كۆڕێ، ئه‌و داستانه‌ی به‌رگریی یه‌كێتی به‌ده‌ستیهێنا
رۆژی كه‌وتنی بته‌كه
بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت
21 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی برایم ئه‌حمه‌د تێده‌په‌ڕێت
سه‌رۆك کۆمار نامه‌یه‌كی له قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس پێگه‌یشت
16 ساڵ پێش ئێستا بۆ یەكەمینجار پێشمەرگەیەك بوو بەسەرۆك كۆمار
له نێوان خراپ و خراپتر!
ڕه‌هه‌نده یاساییه‌كانی تاوانی ئه‌نفال
یادێكی شكۆمه‌ندانه بۆ ئه‌نفال
کۆنسوڵی گشتی ئەرمینیا سەردانی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی دەکات
خاتوو شاناز لەبیرەوەری ئەنفالدا تاجە گوڵینە لەمۆنۆمێنتی ئەنفال دادەنێت
مەڵبەندی حەمرین: خەمی ئەنفال بەخەمی خۆمان دەزانین
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له فینلاند سه‌ردانی...
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سه‌رچاوه دهگرنهونه&...
سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان نه‌بوونی یاسایه‌كی سه‌رده‌می و تازه به هۆكارێكی گرنگ سه‌ره‌كی به‌رده‌م دابینكردنی مافی كرێكاران ده&zw...