سكرتێری لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان: ئاگاداری سیاسه‌تی سه‌ندیكاكه نین
ریپۆرتاژ 04:33 PM - 2021-02-20.
سكرتێری لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شدارنین له‌داڕشتنی سیاسه‌تی سه‌ندیكاكه.
سكرتێری لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان رایگه‌یاند: سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێكهاته‌یه‌كه كه لقه‌كه‌ی ئێمه‌و سكرتێری لقی پارێزگاكانی تریش نه له‌دوورو نه له‌نزیك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شدارنین له‌داڕشتنی سیاسه‌تی سه‌ندیكاكه چ له‌و به‌یاننامانه‌ی كه ده‌ریانده‌كات یا ئه‌و هه‌ڵویستانه‌ی رایده‌گه‌یه‌نێت ، به‌نمونه‌ش كۆتا به‌یاننامه‌ی سه‌ندیكا بوو كه له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی ئه‌و پێنج رۆژنامه‌نووس و چالاكوانه مه‌ده‌نیانه‌ی دهۆك بوو كه من ئاگادار نه‌بووم و تێبینیشم له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی هه‌بووه .
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 20/2 /2021 له‌چوارچێوه‌ی كۆڕ‌و سیمیناره‌كانی (ساڵۆنی لاپه‌ڕه نۆ) كه هه‌فتانه ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سازیی ده‌كات، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌نوسه‌رو شاعیر‌و رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی مه‌ده‌نی و مامۆستای زانكۆ‌و یاساناسانی شاری هه‌ولێر ، كۆڕێكی بۆ سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم سكرتێری لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌ناونیشانی (ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری و جێبه‌جێكردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری) سازكرد .
سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم رایگه‌یاند: كاری میدیایی له‌كوردستان به‌رده‌وام ئاسته‌نگی بۆ دروست ده‌كرێت و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی رۆژنامه‌نووس ناتوانێت ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێت چ له‌ڕووی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری بێت چ بۆ رووماڵ كردنی ئه‌و روداوانه بێت كه رۆژانه رووده‌ده‌ن .
وتیشی : زۆرجار روداوێكی ئاسایی وه‌ك ئاگركه‌وتنه‌وه یا خۆپیشاندانێك رووده‌دات ده‌زگاكانی ئه‌منی له‌هه‌رێمی كوردستان رێگری له‌رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن له‌ڕووماڵكردنی له‌كاتێدا هیچ پێویست به‌و پێشێلكاریه ناكات ، ئه‌وه‌ش ناهێنێت كه رێگریان لێبكه‌ن كه ئێمه‌ی سه‌ندیكا زۆرجار ئه‌و بابه‌ته‌مان بۆ ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان روونكردۆته‌وه كه له‌ڕاپۆرتی شه‌ش مانگی سه‌ندیكاكه‌شمان هه‌موو ئه‌و پیشێلكاریانه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌و راپۆڕته‌كه‌ش له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه چاودێری ده‌كرێت .
سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه ته‌نیا له‌ساڵی 2020 دا (42) رۆژنامه‌نووس له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركراون كه له‌و ژماره‌یه ته‌نیا دوو رۆژنامه‌نووسیان له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركراون كه ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ناكرێت ، چونكه له‌ژماره (35) ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ساڵی 2007 هاتووه به‌هیچ شێویه‌ك نابێت رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌نووسی ده‌ستگیربكرێت ، به‌ڵام ئه‌و پێشێلكاریانه هه‌ر به‌رده‌وامن .
باسی له‌وه‌شكرد، له‌بنه‌ڕتدا هیچ نیه‌تێك نیه كه پرسی ئازادی راده‌بڕین له‌هه‌رێمی كوردستان به‌جدی وه‌ربگیرێت كاتێكیش ئه‌و پێشێلكاریانه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌چێته چوارچێوه‌ی شكات لێ‌كردن و رێچكه‌ی دادگایی كردنی خۆی وه‌رده‌گرێت و ئێمه زۆرجار تێبینیمان له‌ئه‌نجامی دادگاییكردنه‌كه‌ی هه‌یه كه به‌گوێره‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری دادگایی ناكرێن ، كاتێكیش ئێمه تێبینی و ره‌خنه‌مان له‌سه‌ر ئه‌نجامی دادگاییكردنه ده‌بێت ، ئه‌وا به‌ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباری دادگا‌و دادوه‌ری لێك ده‌درێته‌وه كه من پێموایه ئه‌و قسه‌یه له‌شوێنی خۆی نیه‌و نابێت وا به‌ئاسانی تێپه‌ڕێنرێت ، ئه‌گینا ئه‌وكات پیرۆزیه‌ك دروست ده‌كرێت كه ئایا دادوه‌ر وه‌كو په‌یامبه‌رێك سه‌یر ده‌كرێت و یاساكه‌ش ده‌قی قورئانی پیرۆزه كه ئێمه بۆمان نه‌بێت تانه له‌بڕیاری دادگا بده‌ین ، نه‌خێر به‌پێچه‌وانه من پێموایه ئه‌وكات ده‌ستێوه‌ردان ده‌بێت كه تۆ دێیت بڕیاری دادگا هه‌ڵده‌وشێنیته‌وه .
وتیشی: ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات بۆته هۆی دروستبوونی جۆرێك له‌متمانه نه‌بوون له‌نێوان رۆژنامه‌نووسان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌لایه‌ك و ده‌زگا میریه‌كان له‌كوردستاندا .
باسی له‌دوا به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد سه‌باره‌ت به‌ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانه ده‌ستگیركراوانی بادینان و وتی : ئه‌گه‌ر بۆ هێمن كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه نه‌بێت شتی باشی تێدایه بۆ كاری رۆژنامه‌گه‌ری كه باس له له‌قبوونی متمانه ده‌كات كه ئێمه رۆژنامه‌نووسمان هه‌یه تۆمه‌تبار كراوه‌و شكاتی لێكراوه‌و له‌دادگا بانگ كراوه ، كه‌چی ئاماده نیه بچێته به‌رده‌م دادگا‌و شاری هه‌ولێر به‌جێدێڵێت و ده‌چێته سلێمانی داده‌نیشێت ، خه‌ڵكی تریش هه‌یه به‌ئاشكرا رایگه‌یاندووه كه هیچ متمانه‌یه‌كی به‌كاری دادگا‌و دادوه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان نیه‌و پێیانوایه بێلایه‌ن نیه‌و ده‌ستێوه‌ردان هه‌یه كه ئه‌وه‌ش پێشهاتێكی مه‌ترسیداره‌و به‌ڕاستی ئه‌و كاره‌ش ئه‌نجامێكی باشی نابێت .
وتیشی : له‌كاتی كه‌یسی دادگایی كردنی رۆژنامه‌نووسێك كه نوسراو ئاڕاسته‌ی سه‌ندیكاكه‌مان ده‌كرێت ده‌بێت ئه‌وه بێت كه ئایا ئه‌و ده‌ستگیركراوه رۆژنامه‌نووسه یا نا ، به‌ڵام له‌نوسراوی دادگا بۆمان هاتووه كه ئایا ئه‌و كه‌سه ئه‌ندامه له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان یا ئه‌ندام نیه له‌كاتێدا ئه‌ندام بوون له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی نیه بۆ پێدانی نازناوی رۆژنامه‌نووس به‌هه‌ر كه‌سێك .
راشیگه‌یاند: ئێمه دوو یاسای رۆژنامه‌نووسیمان هه‌یه كه یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و یاسای رۆژنامه‌گه‌ریه له‌كوردستان ، كه هه‌ردووكیان زۆر جیاوازیان له‌نێواندا هه‌یه كه یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌پێناسه‌كردنی رۆژنامه‌نووس زۆر كلاسیكیانه پێناسه‌ی رۆژنامه‌نووسی كردووه .
دواتر به‌پرسیارو گفتوگۆ به‌شداربووان به‌شداریان له‌كۆڕه‌كه كرد‌و سكرتێری لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانیش وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه .
PUKmedia ره‌وه‌ست نه‌وزاد - هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25