riklam

لاهور شێخ جه‌نگی: له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی مام به‌رده‌وام ده‌بین

ی.ن.ک‌‌ 02:41 PM - 2021-02-20
.

.

لاهور شێخ جه‌نگی: ئێمه‌ به‌شێكین له‌عیراق و به‌شێكیش ده‌بین له‌بونیادنانی عیراق

ئه‌مڕۆ 20-2-2021 له‌سلێمانی یادی هه‌ژده‌هه‌مین ساڵی شه‌هیدكردنی ئایه‌توڵڵا سه‌ید محه‌مه‌د باقر حه‌كیم به‌ئاماده‌بوونی سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیی و لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كه‌سایه‌تییه‌ حزبی و حوكمییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

 له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی هه‌ڵگری هه‌مان رێبازی مام جه‌لاله‌و گرنگی به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هێزه‌ عیراقییه‌كان ده‌ده‌ین، چونكه‌ ئێمه‌ به‌شێكین له‌عیراق و به‌شێكیش ده‌بین له‌بونیادنانی عیراق.

وتیشی: پێكه‌وه‌ له‌عیراقدا به‌سه‌ر ئاله‌نگارییه‌كاندا سه‌رده‌كه‌وین و وه‌ك یه‌كێتی دژی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌بین بۆ په‌كخستنی مافه‌كانی كورد له‌عیراق، هه‌روه‌ها ئومێدمان به‌دڵسۆزان و كه‌سانی وه‌ك سه‌ید عه‌ممار حه‌كیمه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: سلێمانی شاری قوربانیدانه‌و كه‌سوكاری شه‌هیده‌كانمان چاویان له‌وه‌یه‌ خوێنی رۆڵه‌كانیان به‌فیرۆنه‌ڕوات، هه‌روه‌ها داواكاری شه‌قام بۆ چاكسازی و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌عیراق بهێنرێته‌ دی و دۆخێك بێته‌ ئاراوه‌ دوور له‌ده‌ستوه‌ردان بێت.

له‌كۆتاییدا هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی وتی: هه‌میشه‌ قوربانییه‌كانی سه‌ید ئایه‌توڵڵا محه‌مه‌د باقر حه‌كیم و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ مامی گه‌وره‌مان و گه‌له‌كه‌مان به‌ به‌رزی راده‌گرین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی مامی كۆچكردوومان.


PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket