ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسایەتی سیاسی و ژمارەیەکی بەرچار لەڕەوەندی کوردی و عێراقی ئەسپاردەی خاک کرا.
دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم، نووسەر و سیاسەتمەدارو ئەندام لە ڕێکخراوی هەڵۆی سورو تێکۆشەری دێرین و پێشمەرگەی پارتیزان و زیندانی سیاسی و برینداری سەنگەرو نوێنەری پێشوی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە وڵاتی نەرویج ، پاش تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناو سی هەفتە خۆڕاگری مەخابن ڕۆژی سێ شەممە ١٦ شوبات لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی نەرویج بۆهەمیشە ژیانئاوای لێکردین و دڵە گەورەکەی لەلێدان کەوت، دکتۆر شەهاب لەدوای خۆی تاقە کچێکی بەجێ هێشت..
سەرەتای بەخاکسپاردنە بە خوێندنەوە قورئانی پیرۆزو دواتر وتەی کچە تاقانەکەی لەسەر باوكی وە پاشان پەیامی ی.ن.ك و ژیاننامەی شەهید لەلایەن هەندرین باوەنوری و ە بەهار جەلال فەیزوللە پەیامێکی بەزمانی عەرەبی پێشکەش کرد بۆ بەشداربووە عەرەبەکان و حیکمەت کاکۆس نوێنەری حزبە عیراقیەکان پەیامێکی پێشکەش کرد کۆتایی بە رێورەسمەکە هات.
PUKmedia
سلێمانی.. فلیمی 09 نمایش دهكرێت
لەهەرێم كوتان بەڤاكسینی كۆرۆنا دەستيپێكرد
33 ساڵ بە سەر یەكەم قۆناغی شاڵاوی ئەنفالدا تێدەپەڕێت
ساڵیادی شههیدی میحراب له سلێمانی
هاوسهرۆكانی یهكێتی: بهرژهوهندی كهسی و ململانێ سیاسییهكان وهلابنرێن
عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەسەر مەزاری مام
عەمار حەکیم چی بۆ سەرۆک مام جەلال نووسی؟
کوردێک ئامێرێکی تێکەڵەی ڤایۆلین و کەمانچەی کوردی بەرهەمدەهێنێت
وڵات و كۆمەڵگا چۆن پێش دەكەون ؟
تابلۆی قوربانیانی کورد پێشکەشی پاپا بکەن
دڵهڕاوكێی خوێندكار
د.سۆران: دژی هەموو دەستوەردانێكی حزبین لە كاروبارەكانی دادگا
فراکسیۆنی یەکێتی:ئەزمونی هەرێم دەستکەوتی راپەرینەو نابێت لەکەداربکرێت
مەكتەبی سیاسی یەکێتی بۆ یادی راپەرینی گەلەکەمان بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە
ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی ئەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسا...
رێكهوت زهكی ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی لهچاوپێكهوتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
شەقامی عیراق و عەرەبی و جیهان چاودێری ئەو سەردانە مێژووییەی پاپا فرەنسیس دەكەن كەوا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو 5ی ئازاری 2021 سەردانی عیراق بكات، لەو كاتەوەی سەرۆكایەتی كەنیسەی كاسۆلیك دەك...