riklam

کۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لەمامۆستا عەلی باپیر دەکات

ی.ن.ک‌‌ 06:47 PM - 2021-02-19
.

.

‎كۆسرەت ڕەسول ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی پیرۆزبایی لە كۆمەڵی دادگەری كوردستان دەكات و پیرۆزبایی دوبارە متمانە پیدانەوە بە عەلی باپیر دەکات بۆ هەڵبژاردنەوەی بەسەرۆکی حزبەکەیان.

دەقی پیرۆزبایی نامەکە..........

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر- سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان 

‎بەڕێزان ئەندامانی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەری كوردستان

بەبۆنەی ئەنجامدانی چوارەمین كۆنگرەی كۆمەڵی دادگەری كوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان  و ئەندامانی نوێی سەركردایەتی پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە دەكەم، ئاواتەخوازم لە سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامدا بن، مایەی خۆشحاڵیمە كە جارێكی تر ئەندامانی كۆنگرەكەتان ئەو متمانەیەیان بە جەنابت بەخشیەوە.

‎ئەنجامدانی كۆنگرە لەژیانی حزبایەتیدا هەنگاوێكی گرنگی دیموكراسیە بەئاراستەی دیاریكردنی بەرنامەو ستراتیژی سەردەمیانە بۆ حزب و خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی سەردەم، هیوادارم كۆتایی هاتنی كارەكانی چوارەمین كۆنگرەتان هەوێنی سەركەوتنی زیاتر بێ، وەك چۆن لە ڕابردوودا هێزێكی كاریگەری خاوەن ڕوئیاو دنیابینی خۆتان بوونە لەكوردستان، بۆ ئایندەش بەئومێدین پەرە بەهەمان ڕێچكەو ئامانج بدەن.

‎ئێمە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان، وێڕای دووبارە پیرۆزباییمان لە جەنابتان و ئەندام و لایەنگرانی كۆمەڵی دادگەری كوردستان، دووپاتی بەهێزكردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوانمان دەكەینەوە، دۆخی ئەمڕۆی كوردستان دەخوازێ سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكان هەماهەنگ و هاوكار بن لە تێپەڕاندنی دۆخەكە و دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاووڵاتیان.

كۆسرەت ڕەسول عەلی

‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی 

‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket