riklam

مه‌كته‌بی سیاسی پرۆزبایی له‌كۆمه‌ڵی دادگەری کوردستان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 04:21 PM - 2021-02-19
.

.

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌بروسكه‌یه‌كدا پرۆزبایی ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵی دادگەری کوردستان ده‌كات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، ئومێده‌وارین سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌تان ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیجابی ھه‌بێت، بۆ پێشخستن و سه‌ركه‌وتنی كاروباری كۆمه‌ڵ و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ھه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان.

ده‌قی بروسكه‌كه‌..
به‌رێز/ كۆمه‌ڵی دادگەری کوردستان
بابه‌ت/ پیرۆزبایی
سڵاوێكی گه‌رم ...
به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی دادگەری کوردستان ، پیرۆزبایتان لێده‌كه‌ین.
پیرۆزبایی له‌ به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌مێری كۆمه‌ڵ.
ئومێده‌وارین سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌تان ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیجابی ھه‌بێ، بۆ پێشخستن و سه‌ركه‌وتنی كاروباری كۆمه‌ڵ و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ھه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌ تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان و عێراق و زیاتر خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌لی كوردستان.
جارێكی تر پیرۆزه‌ و ھه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتووبن.

مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket