riklam

ئاراس محەمەد ئاغا:سزادانی دەستگیرکراوەکانی بادینان لای یەکێتی قبوڵکراو نیە

ی.ن.ک‌‌ 09:01 PM - 2021-02-18
.

.

ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دھۆك یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاوەری وەفێکی مەڵبەند سەردانی ماڵی سەعید بەروشكی كەسایەتی دیاری پارێزگای دھۆك و پێشمەرگەی دێرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و باوكی مەلا شڤان بەرۆشكی كرد .

سەردانەكە ھەم بۆ دڵنەوایی بنەماڵەی شڤان بەرۆشكی بوو كە ماوەی چەندین مانگە لە زیندانە و پێش سێ رۆژە سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەرخۆی  و ھاورێیەكانی سەپێنراوە.

 لەوتەیەكیشدا ئاراس محەمەد ئاغا پاڵپشتی خۆی و "ی.ن.ک" بۆ بنەماڵەی سەعید  بەرۆشكی دەربری و وتی:"  ئەوەی بەرامبەر شڤان و ھاورێیەكانی كرا غەدرێكی گەورەیەو "ی.ن.ک" نیگەران كردوە، مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی و وەك مەڵبەندیش بەیاننامەی توندمان بڵاوكردووەتەوەو نیگەرانی خۆمان خستووەتەڕوو،  كە ئەمە جێگای قبول كردن نیە".

ئەوەشی وتووە:"  ئێمە لەگەڵ ئازادی رادەربینین ، نەك لەسەر كاری سیاسی رۆژنامەنووس و چالاكوان زیندانی بكرێت، ئەمانە دوورە لە ھەموو عورفێكی یاسایی و جارنامەی مافی مرۆڤ، كەیسەكەیان بە سیاسی كراوە ، چەندین ساڵە ئەم شێوازی گرتنە دووبارە دەبێتەوە".

جەختیكردوەتەوە:" بۆیەش داوامان كردوە بۆ گەرانەوەی شكۆ بۆ ئەنجومەنی دادوەری پێداچوونەوە بە كەیسەكەیان بكرێت یان ھەڵبوەشێتەوە ، 

باوكی شڤان بەرۆشكی لەلایەن خۆیەوە سوپاسی ئاراز محەمەد ئاغا ئەندامی سەركردایەتی ولێپرسراوی مەڵبەندی دھۆك و مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی "ی.ن.ک" كرد كە بەردەوام لەسەر ھێڵن لەگەلیان پشتیوانیان دەكەن، هاوكات سوپاسێكی تایبەتی ھاوسەرۆكانی "ی.ن.ک" كرد بۆ پشتگیر و پشتیوانی بەردەوامیان .وتیشی:" ئەوەی كراوە ناعەدالەتیە بەرامبەر شڤان و ھاوریكانی كراوە.

PUKmedia تایبەت 

 

 

333322.jpg

3333.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket