riklam

قوباد تاڵەبانی پەیامێك ئاڕاستەی ئەمیری كۆمەڵ دەكات

ی.ن.ک‌‌ 08:30 PM - 2021-02-18
.

.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامیەوە پەیامێكی ئاڕاستەی  عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵ و لایەنگرانی ئەو حزبە كرد.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە:"  بۆ گرێدانی كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامی و هەڵبژاردنەوەی مامۆستا عەلی باپیر بە‌ ئە‌میری كۆمە‌ڵ، چەپكە گوڵی پیرۆزباییتان پێشكەش دەكەم، هیوای سەركەوتن و نوێبوونەوەشتان بۆ دەخوازم. 

رونیشكردوەتەوە:" یەكێك لەجوانییەكانی ژیانی سیاسی كوردستان سەرچاوەگرتنییەتی لە فرەیی سیاسی و لایەنە بەشدارەكانی بیروباوەڕ و دیدگایان جیاوازە، لەگەڵ ئەمەشدا سەرجەم هێزە كوردستانییەكان هاوڕان لەسەر پێویستی پاراستنی بەرژوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان، لەم سۆنگەیەشەوە خوازیارین كۆمەڵی ئیسلامی ئاوێنەیەك بێت بۆ راستكردنەوەی كەموكورتییەكان و پاڵپشتیش بێت بۆ چەسپاندن وبەرگری كردن لە نەگۆڕە نیشتمانی و نەتەوەییەكان. 

ئاماژەی بەوەشداوە:" ئەزموونێكی بنیاتنەری كاركردنمان لەگەڵ سەركردەكانی كۆمەڵی ئیسلامی هەیە چ ئەوكاتەی بەشداری حكومەت بوون، یان لە ڕیزەكانی ئۆپۆزسیۆندابوون، بەهیواین لە قۆناغی داهاتوو كاری هاوبەش زیاتر بكەین لەپێناو چەسپاندنی مافەكانی گەلی كوردستان و پەڕاندنەوەی بۆ كەناری ئارامی بەرامبەر ئەو پێشهاتانەی سەرچاوەی مەترسین.

PUKmedia راگەیەنراو

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket