riklam

هەڵوەرینی قژ..هۆکار و چارەسەر

هەمەرەنگ 06:50 PM - 2021-02-18
.

.

وەرینی قژ دیاردەیەكە لە پیاوان و ئافرەتاندا روودەدات و سەرچاوەكان ئاماژە بەوەدەدەن كە (100– 150) تاڵی قژ لە رۆژێكدا بوەرێت ئاساییەو بە ڕووتانەوەی قژ ناو نابرێت، لێرەدا ماسكێكی گرنگتان پێ ئاشنا دەكەین، زۆر كات لەلایەن ئەكتەرە بەناوبانگەكانەوە بەكاردەهێنرێت بۆ ڕێگری كردن لە هەڵوەرینی قژ و خێراكردنی گەشەی قژ،  بەپێی ئەو توێژینەوانەی ئەنجام دراوە، پیازی سوور بە ڕێژەی %87 ڕێگە لە قژ وەرین دەگرێت، ئەگەر مانگێك بە تەواوی بەكاربهێنرێت.

شارەزایان دەربارەی پیازی سوور ئەوەیان پشتڕاست كردووەتەوە، كە یارمەتیدەرێكی باشە بۆ پێستی سەر و گەشەكردنی قژ، چونكە بڕێكی زۆر گۆگردی زەردی تێدایە كە بەرهەم هێنانی كۆلاجین زیاد دەكات، ئەمەیش زۆر پێویستە بۆ گەشەكردنی قژ. جیا لەوەیش سوڕی خوێن چالاك دەكات و دژە بەكتریایەكی بەهێزە و ڕێگە لە هەوكردنی مووەكان دەگرێ.

چۆن سوود لە پیازی سوور وەردەگیردرێت بۆ گەشەكردنی قژ:

دوو بۆ سێ پیازی سووری مامناوەند بهێنە، پاشان بیكە خەڵاتەیەكی كارەباییەوە تاوەكو شەربەتێكی لێدێت، دواتر كەوچكێك هەنگوینی بۆ زیاد بكە. دواتر پێستی سەرت بەم گیراوەیە بەجوانی بشێلە بۆ ماوەی 30 دەقە یان سەعاتێك بەجێی بهێڵە و دواتر بە شامپۆ بیشۆ.

یەکێکی تر لە چارەسەرەکانی قژ وەرین:

زەیتی گوێز هیند زۆر سوودی بۆ تەندروستی لەش هەیە، بەڵام پێویستە بزانرێت چۆن بەكاردەهێنرێت، یەكیك لە گرنگییەكانی ئەم زەیتە ئەوەیە كە پڕە لە كانزای گرنگ و ڤیتامین و پێكهاتەی خۆراكی و بڕێكی زۆر خۆراك دەبەخێشت بە قژ و پێستی سەر، ڕێ لە هەڵوەرینی قژ و توێكڵی سەر و زیانی قژ دەگرێت.

لەهۆکارەکانی هه‌ڵوه‌رینی قژ:

1- بەد خۆراکی(خواردنی ناتەندروست)

2- بۆ ماوەیی لە خێزاندا

3- تێکچوونی هۆرمۆناتی لەش

4- ماوەی دووگیان بوون لە ئافرەتان

5- نەخۆشی غودەی پەریزادە (تەمەڵ)

6- بەکارهێنانی دەرمان

7- نەخۆشیەکانی بەرگری لەش

8- فرە کیسی هێلکەدان

9- رێجیم و دابەزاندنی کێشی بێ بەرنامە

10- وەگرتنی چارەسەری تیشکی

11- نەخۆشییەکانی پێست

12- فشاری دەروونی

13- بەرکەوتەی فیزیایی.

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket