riklam

سەرۆکایەتی یەکێتی:دایە ئامینە خۆشەویست و خاوەن پێگەبوو

پرسەنامە 04:38 PM - 2021-02-18
.

.

سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دایە ئامینە هاقسەری هونەرمەندی کۆچکردوو محەمەدی ماملێ هاوخەمی خیان دەردەبڕن و پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی ماملێی مەزن دەکەن.

دەقی پرسەنامەکە.....

بەرێزان خانەوادە و بنەماڵەی هونەرمەند محەمەدی ماملێ

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیی دوایی خاتوو (ئامین مەولودیان ) خێزانی هونەرمەندی کۆچکردوو (محەمەدی ماملێ) مان پێگەیشت، بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و کەس و کار و خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەر و هونەردۆستەکەیان دەکەین.

دایە ئامین کەسایەتیەکی خۆشەویست و خاوەن پێگەیەکی کۆمەڵایەتی تایبەت بوو، ماملێی هاوسەریشی تا ئەوکاتەی کۆچیی دوایکرد، لە رێگەی هونەرەکەیەوە خزمەتێکی گەورەی پێشکەش کرد.

 لە پەروەردگاری مەزن دەپارێینەوە کە گیانی دایە ئامین بە بەهەشتی خۆی شاد بکات و سەبوریی و دڵنەوایش بە خانەوادە و  بنەماڵەکەیان ببەخشێت و ئەوە دوایین خەم و ناخۆشیتان بێت.

سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket