riklam

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی قه‌ره‌چوغ پێشوازی له‌ وه‌فدێكی حزبی زه‌حمه‌تكێشان كرد

ی.ن.ک‌‌ 04:29 PM - 2021-02-18
.

.

وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 20 ی قه‌ره‌چوغیان كرد.

وه‌فدێكی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی (هاوڕێ هه‌ڤاڵ )ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و وه‌فدی یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ (هاورێ سه‌یدا حه‌كیم و هاوڕێ بایز ) سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 20 ی قه‌ره‌چوغیان كردو له‌لایه‌ن (نــه‌سـرالله سورچی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی

سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 20 ی قه‌ره‌چوغ و هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا،

له‌دانیشتنێكدا وێرای پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی قه‌ره‌چوغ تیشك خرایه‌ سه‌ر ره‌ووشی سیاسی و ئابوری به‌گشتی و یه‌كڕیزی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كوردیه‌كان به‌تایبه‌تی، له‌م نێوه‌نده‌شدا په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان دووپاتكرایه‌وه‌ ، له‌لایه‌ن لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 20 ی قه‌ره‌چوغ سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌یان كراو هیوای خواست سه‌ردان و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان به‌رده‌وامی هه‌بێت.

PUKmedia راگه‌یاندنی ل.مه‌ڵبه‌ندی قه‌ره‌چوغ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket