riklam

هاوسه‌رۆك بۆ كۆمه‌ڵ: كۆنگره‌كه‌تان ببێته‌ هۆی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان

ی.ن.ک‌‌ 01:39 PM - 2021-02-18
.

.

لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئه‌میر و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و ئه‌ندامانی چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌...
په‌یامی پیرۆزبایی لاهور شێخ جه‌نگی به‌ بۆنه‌ی به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان
برای به‌ڕێزم مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
به‌ بۆنه‌ی به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كه‌م. هیوای سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌تان بۆ ده‌خوازم، ئومێده‌وارم ئه‌نجام و بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆنگره‌كه‌تان ببێته‌ مایه‌ی گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی حزبه‌كه‌تان و فاكته‌رێكیش بێت بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و په‌ره‌پێدانی پڕۆسه‌ی سیاسی و خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له‌ ئێستاشه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆم له‌ هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزانه‌ی كۆنگره‌كه‌تان ده‌كه‌م كه‌ سه‌رده‌كه‌ون و هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان.


هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتووبن


لاهور شێخ جه‌نگی
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان

 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket